رووداو دیجیتاڵ
گرووپی ڤاگنەر دوای ئەوەی کە رازیبوو جووڵەی هێزەکانی بەرەو مۆسکۆ بوەستێنێت، لە شاری رۆستۆڤ کە پێشتر کۆنتڕۆڵی کردبوو، دەستی بە کشانەوە کرد و بەپرسانی رووسیاش دۆخی هەرێمەکان ئاساییدەکەنەوە.
ژمارەیەک بارهەڵگری سەربازیی کە چەکدرانی گرووپەکەی تێدابووە، لە بارەگای سوپای رووسیا لە شارەکە کشاونەتەوە.
هاوکات دەیان هاووڵاتیی شارەکە لە بەردەم بارەگای سوپای رووسیا لە رۆستۆڤ کۆبوونەوە و درووشمی "ڤاگنەر"یان دووبارەکردەوە.
دوای ئەوەی کە یەڤگینی پریگۆژین رایگەیاند چەکدارەکانی دەکشێنێتەوە و دەستبەرداری "رێپێوانی دادپەروەری" بەرەو مۆسکۆ دەبێت، خەڵکەکە پەیتا پەیتا لە بەردەم ئەو بارەگا سەربازییە کۆبوونەوە کە ڤاگنەر کۆنترۆڵی کردبوو، بۆ ئەوەی پشتیوانیی خۆیان بۆ چەکدارەکان دەرببڕن.
هاوکات حاکمی هەرێمی لیپێتسک رایگەیاند، دەستیان بە هەڵوەشاندنەوەی رێکارە ئەمنییەکان کردووە.
ئیگۆر ئارتامانۆڤ، حاکمی هەرێمەکە گوتی: "دەستمان بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێوشوێنانە کردووە کە ئەمڕۆ رامانگەیاندبوون."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ