پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلە کۆنەکانی ڤۆڵڤۆ لە سوێد؛ 'تاوەکو کۆنتر و شڕتر بێت، باشترە'

24-06-2024
لهۆن نەسرەدین
ئۆتۆمبێلێکی کۆنی ڤۆڵڤۆ لە پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلە کۆنەکانی ڤۆڵڤۆ بەشدارە
ئۆتۆمبێلێکی کۆنی ڤۆڵڤۆ لە پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلە کۆنەکانی ڤۆڵڤۆ بەشدارە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە سوێد "پێشبڕکێی جەماوەریی ئۆتۆمبێلەکان" بەڕێوەچوو، کە پێشبڕکێیەکی پڕ لە تایبەتمەندییە؛ لەوانەش، دەبێت ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری ڤۆڵڤۆ بێت و کۆن و داشقە بێت.
 
ئەلیکساندەر گوستاڤسۆن، کێبڕکێکاری ئۆتۆمبێل دەڵێت، "تایبەتمەندیی ئەم پێشبڕکێیە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی شەقوشڕە، تاوەکو کۆنتر و شڕتر بێت باشترە."
 
ئێمیلی بێرگبۆم، پێشبڕکێکارێکە کە پێشتر دایک و باوکیشی بەشدارییان لە هەمان پێشبڕکێ کردووە، دەڵێت، "هەموو کەسێك لە خێزانەکەم شۆفێرە، دایک و باوکیشم. من بۆ ئەم کێبڕکێیە لەدایکبووم."
 
بەهۆی کەم ئەزموونییەوە ئێمیلی لە یەکەم سووڕدا وەرگەڕا؛ کە ئەوەش لە پێشبڕکێدا ئاساییە.
 
پێشبڕکێی جەماوەری یەکێكە لە پێشبڕکێ دەگمەنەکانی ئەورووپا و جیهان، کە رێگە بە شۆفێری تەمەن 14 ساڵ بۆ سەرەوە دەدرێت بەشداری بکات.
 
کلاس ئود، سەردانیکار دەڵێت، "ئەو جۆرە پێشبڕكێ گەورانە هەن کە تێیدا 700 ئۆتۆمبێل بەشداری دەکەن؛ ئێمەش گرەویان لەسەر دەکەین، هەندێکجار دەبەینەوە و زۆر جار دەدۆڕێنین."
 
تاکە شت کە رێگەی پێنادرێت، رێگریکردن لە پێشکەوتنی ئۆتۆمبێلی رکابەرەکانە. خەڵاتی براوەی پێشبڕکێکە کڕینی ئۆتۆمبێلەکەیەتی کە نابێت نرخەکەی لە 2200 دۆلار تێپەڕێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیلۆن مەسک، خاوەنی تێسلا؛ بیڵ گەیتس، خاوەنی مایکرۆسۆفت و هاوارد لووتنیک، وەزیری بازرگانیی ئیدارەی ترەمپ

بەڵگەنامە نوێیەکان پەیوەندییەکانی گەیتس، مەسک و لووتنیک بە ئێپستینەوە ئاشکرا دەکەن

بڵاوبوونەوەی بەڵگەنامە نوێیەکانی تایبەت بە جێفری ئێپستین، بازرگان و تاوانکاری سێکسی، جارێکی دیکە سەرنجی خستووەتە سەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەشێک لە دەوڵەمەندترین و بەهێزترین پیاوانی ئەمریکا، لەنێویاندا بیڵ گەیتس و ئیلۆن مەسک