رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی رێکخراوی ئەمریکی "یەکێتیی زانا پەیوەندیدارەکان"، ئێستا لانیکەم6718 مانگی دەستکرد لە خولگەی زەویدا دەسوڕێنەوە.
ئەمریکا بە 4259 مانگی دەستکرد لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدا دێت کە زۆرترین مانگی دەستکردیان هەیە؛ چین کە لە کێبڕکێیەکی بەهێزی تەکنەلۆجیدایە لەگەڵ ئەمریکا، بە 535 مانگی دەستکرد لە پلەی دووەم دێت.
بەریتانیا لە پلەی سێیەم دێت و 486 مانگی دەستکردی هەیە؛ رووسیا بە 170 مانگی دەستکرد لە پلەی چوارەم، ژاپۆن بە 88 لە پلەی پێنجەم، هیندستان بە 59 لە پلەی شەشەم و کەنەدا بە 56 لە پلەی حەوتەم، ئەڵمانیا بە 51 لە پلەی هەشتەم، لۆکسمبۆرگ بە 45 لە پلەی نۆیەم و فەرەنساش بە 37 مانگی دەستکرد لە پلەی دەیەمی ئەو وڵاتانەدا دێت کە زۆرترین مانگی دەستکردیان بە ئاسمانەوە دەسوڕێنەوە.
هەرچی عێراقە، تەنیا یەک مانگی دەستکردی هەیە، کە ناوی تیگریسات یاخود مانگی دەستکردی دیجلەیە و بۆ چاودێریکردنی کەشوهەوا و خۆڵبارین سوودی لێ دەبیندرێت. ئەو سەتەلایتە لە ساڵی 2014 لەلایەن تیمێکی خوێندکارانی عێراقی لە زانکۆی لاساپیێنزای رۆما دروستکراوە. لە حوزەیرانی هەمان ساڵ لە رووسیا رەوانەی بۆشایی کرا.
ئەمریکای پێشەنگی لیستەکە، زۆربەی مانگە دەستکردەکانی، بە دیاریکراوی 3996یان، سەر بە کەرتی تایبەتن، 260یان حکومین، 247ی دیکەیان سەر بە سوپا و 26ی دیکەشیان بۆ مەبەستی سڤیل بەکاردەهێندرێن.
وڵاتانی خاوەن زۆرترین مانگی دەستکرد:
ئەمریکا: 4.259
چین: 535
بەریتانیا: 486
رووسیا: 170
ژاپۆن: 88
هیندستان: 59
کەنەدا: 56
ئەڵمانیا: 51
لوکسمبۆرگ: 45
فەرەنسا:37
ئەوانی دیکە: 932
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ