لە رووسیا فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر تێکشکا؛ گومان دەکرێت سەرجەم سەرنشینان گیانیان لەدەستدابێت'

24-07-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی فریاکەوتنی رووسیا رایانگەیاند، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری جۆری ئانتۆنۆڤ AN-24 کە نزیکەی 50 کەسی هەڵگرتبوو، لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کەوتووەتە خوارەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، "گومان دەکرێت سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدابێت."
 
فڕۆکە سووتاوەکە لەلایەن هێلیکۆپتەرێکەوە لە ناوچەیەکی دارستانی چڕدا بینراوە و تیمەکانی فریاکەوتن بەرەو شوێنی رووداوەکە بەڕێکەوتوون.
 
فڕۆکەکە، کە فڕۆکەی هێڵی ئاسمانیی (ئانگارا) بووە و لە ساڵی 1976 دروستکرابوو، لە گەشتێکدا بووە لە شاری بلاگۆڤێشێنسکەوە بۆ شاری تیندا. پێش گەیشتنی بە تیندا، کە شارۆچکەیەکی دوورەدەستە لە هەرێمی ئامور لەسەر سنووری چین، لە رادارەکان ون بووە.
 
ڤاسیلی ئۆرلۆڤ، پارێزگاری هەرێمەکە رایگەیاندووە، بەپێی داتا سەرەتاییەکان 43 سەرنشین، کە پێنجیان منداڵ بوون، لەگەڵ شەش کارمەندی فڕۆکەکە لەنێو فڕۆکەکەدا بوون. بەڵام وەزارەتی فریاکەوتن ژمارەی سەرنشینەکانی بە نزیکەی 40 کەس راگەیاندووە.
 
ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکس لە زاری بەرپرسانی فریاکەوتنەوە بڵاویکردەوە، پاشماوەی فڕۆکەکە لەسەر گردێک بە دووری 15 کیلۆمەتر لە تیندا دۆزراوەتەوە.
 
یولیا پێتینا، بەرپرسێکی فریاکەوتن، لە تێلێگرام نووسیویەتی: "لە کاتی ئۆپەراسیۆنی گەڕاندا، هێلیکۆپتەرێکی Mi-8 پەیکەری سووتاوی فڕۆکەکەی دۆزییەوە. تیمەکانی ڕزگارکردن لە رێگردان بۆ گەیشتن بە شوێنی ڕووداوەکە."
 
دەسەڵاتدارانی رووسیا دەستکردنیان بە لێکۆڵینەوەیەکی فەرمی لە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە راگەیاندووە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

ترەمپ: گۆڕینی رژێمی ئێران ئامانجی سەرەکیی هێرشەکانمان نەبووە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیێنێت کە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، ئێران پێویستی بە 10 ساڵ دەبێت بۆ ئەوەی خۆی بنیات بنێتەوە، هاوکات جەخت دەکاتەوە کە رووخاندنی دەسەڵاتی تاران لە سەرەتاوە ئامانجی سەرەکیی ئۆپەراسیۆنەکەیان نەبووە.