رووداو دیجیتاڵ
ڤلادیمیر پووتین لە یەکەم لێدوانی دوای تێکشکانی ئەو فڕۆکەیەی کە رووسیا دەڵێت، کەوتووەتەخوارەوە و پریگۆژینی تێدابووە رایدەگەیێنێت، پیاوێکی بەهرەداربوو کە "هەڵەی کرد."
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە خێزانی پریگۆژین کرد و رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەو رووداوە دەکەن کە تێیدا "فڕۆکەکەی پریگۆژین تێکشکا."
پریگۆژین رۆژانێک وەکو شێفەکەی پووتین ناسرابوو، ئەوەش بەهۆی زنجیرە رێستۆرانتەکانی و دابینکردنی خۆراک بۆ کرێملین. ئەمڕۆ پووتین لە گوتارێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، پریگۆژین کەسێک بوو "چارەنووسێکی ئاڵۆزی هەبوو و لە ژیانیدا هەڵەی کوشندەی کردووە، بەڵام وایدەبینی کە ئەنجامی پێویستی بەدەستهێناوە بۆ خۆی و کاتێکیش کە من پێم گوتووە، بۆ شتانێک کە بەرژەوەندیی گشتی بوون، وەک ئەوەی لە مانگەکانی رابردوودا روویدا،" مەبەستی پووتین لەو قسەیە گرتنی بەخمووتە لەلایەن چەکدارەکانی پریگۆژینەوە.
پریگۆژین لە رۆژانی رابردوودا لە ئەفریقا بوو، چەکدارانی ڤاگنەریش کۆڵەکەیەکی سەرەکین لە سیاسەتی دەرەوەی رووسیا و لە سووریا، مالی، لیبیا و ئەفریقای نێوەڕاست رۆڵیان لە شەڕ و گرژییەکاندا هەیە. پووتین گوتی، "ئەوەندەی من ئاگادار بم پریگۆژین دوێنێ [چوارشەممە] لە ئەفریقا گەڕاوەتەوە و لەوێ چاوی بە بەرپرسان کەوتووە."

وا گومان دەکرێت لە رۆژانی رابردوودا پریگۆژین لە رۆژئاوای ئەفریقا بووبێت و بەدوای فراوانکردنی دەسەڵاتی گرووپەکەیەوە بووبێت بۆ وڵاتانی دیکە لەنێویاندا نەیجەر کە بەم دواییە کودەتای سەربازی دژی سەرۆکی وڵاتەکە روویدا.
لە مانگی حوزەیران، پریگۆژین لە پووتین هەڵگەڕایەوە و دەستی بەسەر چەند شارێکدا گرت، دواتر بە نێوەندگیریی سەرۆکی بێلاڕووس کۆتایی بە یاخیگەرییە سەربازییەکەی هێنا و روویکردە بێلاڕووس.
سەرۆکی رووسیا دەڵێت، رۆڵی گرووپی ڤاگنەر لە شەڕی ئۆکراینا لەبیرناکەن کە لە شوباتی 2022 دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستاش ئاسۆیەک بۆ کۆتاییەکەی دیارنییە.
هەر لەنێو ئەو فڕۆکەیەی کە تێکشکا، گومان دەکرێت دیمیتری یوتکین، دەستەڕاستی پریگۆژینیشی لەگەڵدا بووبێت. پووتین ئاماژەی بەوەکرد، "بەپێی داتا سەرەتاییەکان، ئەندامانی ڤاگنەر لەنێو فڕۆکەکەدا بوون."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ