کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان: ژمارەی گیانلەدەستدان لە بەلەمە نقومبووەکەی ئیجە گەیشتە چوار کەس

24-09-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەورووپا دەڵێت، 4 تەرم لە رووداوی نوقمبوونی بەلەمەکەی کۆچبەران لە دەریای ئیجە نزیک لە دوورگەی سامۆسی یۆنان دۆزراونەتەوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی ئەیلوولی 2024، پێشڕەو عەبدوڵڵا، نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەورووپا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەگوێرەی دوایین ئامار کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستم کەوتووە، تاوەکو ئێستا تەرمی 4 سەرنشینی بەلەمەکە دۆزراونەتەوە کە خەڵکی سووریان؛ دوو کەسیان ژنن و دووانەکەی دیکەش منداڵن."
 
پێشڕەو عەبدوڵڵا گوتیشی، "هێزی دەریاوانیی یۆنان 22 کەسی دەستبەسەر کردووە، گوایە سەرنشینی بەلەمەکە بوون و یەکێک لەوانە قاچاخچییە."
 
نوێنەرەکەی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەورووپا ئاماژەی بەوەش کرد، "زۆرینەی سەرنشینانی ئەو بەلەمە خەڵکی سووریان و ئەوانی دیکەش فەلەستینی و کوێتین. دڵنیابووینەتەوە کە هیچ کوردێکی هیچکام لە پارچەکانی کوردستان لە بەلەمەکەدا نەبووە."
 
بە گوتەی پێشڕەو عەبدوڵڵا، لە دوو مانگی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر لە تورکیاوە روویان لە دوورگەکانی یۆنان کردووە و گوتی، "تەنیا لە یەک هەفتەدا کۆچبەران بە زیاتر لە 70 بەلەم هەوڵیان داوە خۆیان بگەیێننە دوورگەکانی یۆنان کە 50%یان گەیشتوون و ئەوانەی دیکەش دیپۆرتی تورکیا کراونەتەوە."
 
بەرەبەیانیی رۆژی دووشەممە، 23ی ئەیلوولی 2024، بەلەمێکی کۆچبەران بە زیاتر لە 30 سەرنشینەوە لە دەریای ئیجەدا لە نزیک دوورگەی سامۆسی یۆنان نقووم بوو.
 
بە گوتەی نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەورووپا، دوای نوقمبوونی بەلەمەکە، دەنگ و هاواری کۆچبەران گەیشتووەتە گوندێکی نزیک شوێنی رووداوەکە و دانیشتووانەکەی هێزی دەریایی یۆنانیان ئاگادار کردووەتەوە بۆ ئەوەی بە هانایانەوە بچن.
 
بەپێی راپۆرتێکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، لە 2015 تاوەکو مانگی تەمموزی ئەم ساڵ 343 کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان لە رێگەی چوون بۆ ئەورووپا گیانیان لەدەستداوە و 248 کۆچبەری دیکەش بێسەروشوێن بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماکس لوکس، ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا (بۆندستاگ) لە کۆبوونەوەیەکدا

پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا: دەبێت بەرلین کەناڵی دیپلۆماسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بکاتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا رەخنە لە حکومەتی وڵاتەکەی دەگرێ کە بەرامبەر دۆخی ئێستای سووریا "بێ هەڵوێستە"، هاوکات داوا دەکات بەرلین بە فەرمی کەناڵی دیپلۆماسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بکاتەوە و دەڵێت: "پێشتر کوردەکانمان بە تەنیا جێهێشتن و دەبێت پەند لەو هەڵەیە وەربگرین."