دوای دزییە گەورەکەی لۆڤەر، دزییەکی دیکە مۆزەخانەیەکی فەرەنسا دەکاتە ئامانج

24-10-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
چەند کاژێرێک دوای دزییەکەی مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریس، دزییەکی دیکە مۆزەخانەیەکی فەرەنسای کردە ئامانج و نزیکەی 2,000 لیرەی زێڕ و زیو بە بەهای نزیکەی 90 هەزار یۆرۆ دزران. 
 
ئەمەش نوێترینە لە زنجیرەی ئەو دزییانەی کە لەم دواییانەدا دامەزراوە کولتوورییەکانی فەرەنسایان کردووەتە ئامانج و نیگەرانییەکانی سەبارەت بە لاوازیی ئاسایش لەو وڵاتەدا زیاد کردووە.
 
رووداوەکە شەوی یەکشەممە 19-10-2025 لە مۆزەخانەیەکدا روویداوە کە تایبەتە بە دێنیس دیدرۆ، فەیلەسووفی فەرەنسی لە شاری لاندرێس لە باکووری رۆژهەڵاتی فەرەنسا. 
 
کاتێک رۆژی سێشەممە 21-10-2025 مۆزەخانەی (ماڵی رۆشنگەری) کرایەوە، کارمەندەکان تێبینیی شووشەبەندێکی شکاوەیان کرد و دەستبەجێ پۆلیسیان ئاگادار کردەوە.
 
دەسەڵاتدارانی شارەکە رایانگەیاند، لیرەکان بە "شارەزاییەکی زۆرەوە" هەڵبژێردراون. لیرە دزراوەکان مێژووەکەیان بۆ نێوان ساڵانی 1790 و 1840 دەگەڕێتەوە و بەشێکن لە کۆکراوەی تایبەتیی شارەکە، کە لە ساڵی 2011ـدا لە کاتی نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەکەدا دۆزرابوونەوە.
 
زنجیرەیەک دزی لە مۆزەخانەکانی فەرەنسا
 
ئەم رووداوە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی رابردوودا چەندین دزیغ دیکە لە مۆزەخانەکانی فەرەنسا روویانداوە:
 
لۆڤەر: رۆژی یەکشەممە، چەند دزێک چەند گەوهەرێکی مێژووییان بە بەهای 88 ملیۆن یۆرۆیان لە گەلەری ئەپۆلۆی مۆزەخانەی لۆڤەر دزی.
 
مۆزەخانەی مێژووی سرووشتی: مانگی رابردوو، چەندین پارچە زێڕ بە بەهای 1.5 ملیۆن یۆرۆ دزران. ژنێکی چینی لەم پەیوەندییەدا لە بارسێلۆنا دەستگیرکرا.
 
مۆزەخانەی نیشتمانیی پۆرسەلین (فەخفوری): هەر لە مانگی رابردوودا، دوو قاپی پۆرسەلینی چینی و گۆزەیەک بە بەهای 6.55 ملیۆن یۆرۆ لە شاری لیمۆژ دزران.
 
دزییەکەی لۆڤەر پرسیاری جیدی لەسەر لاوازیی ئاسایشی مۆزەخانەکان دروستکردووە. لۆرانس دی کار، بەڕێوەبەری لۆڤەر رۆژی چوارشەممە لە بەردەم سیناتۆرەکانی فەرەنسادا دانی بەوەدانا، کە سیستمی کامێرای چاودێری لە دەوروبەری لۆڤەر "لاواز و بەسەرچوو" بووە.
 
ئەو ئاشکرایکرد، تاکە کامێرا کە چاودێریی ئەو دیوارەی دەکرد کە دزەکانی لێوە چوونەتە ژوورەوە، رووی لە شوێنێکی دیکە بووە. دی کار گوتی: "ئێمە شکستمان هێنا لە پاراستنی ئەم گەوهەرانە. هیچ کەسێک لە تاوانبارانی دڕندە پارێزراو نییە، تەنانەت لۆڤەریش."
 
راپۆرتێک دەریخستووە کە یەک لەسەر سێی ژوورەکانی لۆڤەر کامێرای چاودێرییان نییە و سیستمی ئاگادارکردنەوەی گشتیی مۆزەخانەکەش کاری نەکردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە