لە بەستەڵەکی باشوور، پەنگوینێکی تەواو سپیی دەگمەن دۆزرایەوە

25-01-2024
تەنیا ئەحمەد
دۆزینەوەی پەنگوینێک کە حاڵەتی لووسیزمی هەیە
دۆزینەوەی پەنگوینێک کە حاڵەتی لووسیزمی هەیە
نیشانەکردن پەنگوین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جیاواز لە پەنگوینی ئاسایی کە رەش و سپین، پەنگوینێکی تەواو سپیی زۆر دەگمەن لە بەستەڵەکی باشوور دۆزرایەوە.
 
چەند ئەندامێکی هێزی دەریایی چیلی، لە بنکەی گۆنزالێز ڤیدێلا لە بەستەڵەکی باشوور پەنگوینەکەیان دۆزیوەتەوە. هۆکاری رەنگەکەی؛ حاڵەتی لووسیزمە لە پێستی ئەو گیاندارەدا.
 
لووسیزم، حاڵەتێکی بۆماوەییە و دەبێتە هۆی کەمبوون یان نەمانی رەنگی پێست، بەڵام هیچ هەستیارییەکی بە خۆر نابێت.
 
هوگۆ هاریس، ئەندامی هێزی دەریایی چیلی باس لەوە دەکات "4ـی کانوونی دووەم، پەنگوینێکی زۆر تایبەتمان بینی، تەواو سپی، پەنگوینەکە لووسیزمی هەیە. کاتێک بینیمان زۆر دڵخۆشبووین و یەکسەر ویستمان وێنەی بگرین بۆ یادگاری."
 
ئەم پەنگوینە سپییە، لە خێزانی پەنگوینی جینتووە کە لە بەستەڵەکی باشووردا دەژین.
 
دییۆگۆ مۆخیکا، زیندەوەرناسی ژێردەریاییە و دەیەوێت، توێژینەوە لەسەر ئەو جۆرە دەگمەنەی پەنگوین بکات. دەڵێ "لووسیزم ئەنجامی جینێکی بەزیوە کە بۆماوەییە. لە هەزاران پەنگوین، تەنیا رێژەیەکی کەم بەو حاڵەتەوە لەدایک دەبن."
 
پەنگوینی جێنتوو، خێراترین جۆری پەنگوینە لە مەلەکردندا کە دەگاتە 36 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا و، درێژیی باڵایان دەگاتە 90 سانتیمەتر.
 
بەگوێرەی ئامارێکی یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سرووشت، تەنیا 774 هەزار پەنگوینی جێنتوو لە جیهاندا ماون و بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و چالاکییەکانی مرۆڤەوە، ژمارەیان کەم دەکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە