زیلێنسکی: دەبێت لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە رووسییەکە بکرێت

25-01-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی ئۆکراینا لە پەیامێکی ڤیدیۆیی داوای لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی دەکات لەبارەی ئەو فڕۆکەیەی کە گوایە 65 سەربازی دیلی ئۆکراینای هەڵگرتبوو، کەوتە خوارەوە و کەسیان رزگاریان نەبوو.
 
رۆژی 24-1-2024، ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لەبارەی ئەو فڕۆکەیەی کە هەمان رۆژ بە 74 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە و هەموویان گیانیان لەدەستدا گوتی، "وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینام راسپاردووە کە زانیاریی بەردەست بدەنە هاوبەشەکانمان. دەوڵەتی ئێمە جەخت لە لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی دەکاتەوە."
 
رۆژی چوارشەممە، فڕۆکەی جۆری Ilyushin-76 کە گوایە 65 دیلی ئۆکراینی هەڵگرتبوو لەگەڵ 9 کارمەندی تیمی فڕۆکەکە لە هەرێمی بیلۆگۆرۆدی رووسیا کەوتە خوارەوە و هەموویان گیانیان لەدەستدا.
 
وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، ئەو فڕۆکەیە 65 سەربازی دیلی ئۆکراینی هەڵگرتبوو.
 
 
بەگوێرەی وەزارەتەکەی رووسیا، دوو مووشەک لە خارکیێڤی ئۆکرایناوە ئاراستەی فڕۆکەکە کراون.
 
ماڵپەڕی ئۆکراینسکا لەسەر زاری سوپاسالاری ئۆکراینا بڵاویکردووەتەوە، گوایە فڕۆکەکە مووشەکی بۆ سیستمی بەرگری ئاسمانی ئێس-300ی رووسی گواستووەتەوە و هیچ ئاماژەشی بەوە نەکرد دیلی تێدابووبێت.
 
رووسیا رایگەیاند، ئۆکراینا ئەو فڕۆکەیەی تێکشکاندووە. دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا (کرێملن) گوتی، "ئەوە کارێکی دڕاندانەی ئۆکراینایە."
 
چەند کاژێرێک دوای رووداوەکە، سەرۆکی ئۆکراینا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، "دەبێت هەموو راستییەکان بڵاوبکرێنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگری خەریکن کار لەسەر چارەنووسی هەموو دیلەکان دەکەن. دەزگە ئەمنییەکانی ئۆکراینا لێکۆڵینەوە لە هەموو رووداوەکاندا دەکەن."
 
زیلێنسکی رەخنەی لە رووسیا گرت و گوتی، "رووسییەکان یاریی بە ژیانی دیلە ئۆکراینییەکان دەکەن، یاریی بە هەستی خانەوادەکانیان و سۆزی کۆمەڵگەی ئێمە دەکەن."
 
پێشتر ئاڵوگۆڕی دیل لە نێوان رووسیا و ئۆکراینا هەبوو. رۆژی 3-1-2024، بەنێوەندگیریی ئیمارات؛ ئۆکراینا 248 سەرباز و رووسیاش 230 سەرباز و مەدەنیی دیلیان ئاڵوگۆڕ کرد. سەرۆکی ئۆکراینا گوتی، سوپاسی هەرکەسێک دەکەن، کە سەرەڕای سەختییەکان، خەڵکەکەیان دەگەڕێننەوە نیشتیمانەکەیان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا.

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا رێگەپێدانی بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی عێراق هەڵوەشاندەوە

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای بودجەی بەرگریی وڵاتەکەی (NDAA) بە گوژمەی 901 ملیار دۆلار پەسند کرد و رەوانەی سەر مێزی دۆناڵد ترەمپی کرد؛ پڕۆژەیاساکە بڕگەیەکی تێدایە کە تێیدا رێگەپێدانی بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە دژی عێراق هەڵدەوەشێنێتەوە.