کۆتایی سۆرا؛ ئۆپن ئەی ئای چیدیکە ڤیدیۆ بە ژیریی دەستکرد دروست ناکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ساهیرە سدیق
ساهیرە سدیق @SahiraSdiq
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای (OpenAI) بڕیاریدا کارەکانی ئەپڵیکەیشنی "سۆرا" بۆ بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ رابگرێت، ئەمەش کەمتر لە دوو ساڵ دوای راگەیاندنی ئەو تەکنەلۆژیایە دێت کە جیهانی سەرسام کرد.
 
ئۆپن ئەی ئایی دەڵێت، کارەکانی سۆرا رادەگرێت بۆ ئەوەی سەرنجی تەواو بخاتە سەر پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای دیکە، بەتایبەتی لە بواری رۆبۆتێکدا کە یارمەتیی مرۆڤ دەدات لە جێبەجێکردنی ئەرکە فیزیکییەکان لە جیهانی راستەقینەدا.
 
ئاراستەیەکی نوێ بۆ ژیریی دەستکرد
 
ئۆپن ئەی ئای دەڵێت، چیدی پەرە بە ئامرازەکانی دروستکردنی ڤیدیۆ نادات و کار لەسەر جۆرێکی پێشکەوتووتری ژیریی دەستکرد دەکات کە بە "ئەیجێنتیک" (Agentic) ناسراوە؛ ئەم تەکنەلۆژیایە توانای ئەوەی هەیە بەشێوەیەکی سەربەخۆ و بەبێ چاودێرییەکی زۆری مرۆڤ، ئەرکەکان جێبەجێ بکات.
 
کۆمپانیاکە روونیکردەوە. ئەو تەکنەلۆژیایەی لە سۆرادا بۆ تێگەیشتن لە جووڵەی ڤیدیۆیی بەکارهێنراوە، ئێستا بۆ مەشقپێکردنی رۆبۆتەکان بەکاردەهێنرێت. هەروەها دڵنیایی دا کە ئامرازەکانی دروستکردنی وێنە لە "ChatGPT" بەردەوام دەبن و بەهۆی داخستنی سۆراوە کاریگەر نابن.
 
ترس و کێبڕکێ لە هۆڵیوود
 
سۆرا کە لە ساڵی 2024دا دەستبەکاربوو، بەهۆی کوالێتییە بەرزەکەیەوە کە وەک بەرهەمی ستۆدیۆ گەورەکان دەردەکەوت، ترسێکی زۆری لەنێو پیشەسازیی سینەما و میدیادا دروستکردبوو. زۆرێک لە سینەماکاران نیگەران بوون لەوەی ژیریی دەستکرد شوێنی بەهرەمەندەکانی مرۆڤ بگرێتەوە و مافەکانی خاوەندارێتیی فیکری پێشێل بکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە