ئەمریکا بە نهێنی مووشەکی دوورهاوێژی بۆ ئۆکراینا ناردووە

25-04-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند "بە فەرمانی راستەوخۆی سەرۆکی ئەمریکا، بە نهێنی مووشەکی دوورهاوێژمان بۆ ئۆکراینا نارد لەسەر داوای خۆیان."
 
رۆژی چوارشەممە، 24-04-2024، ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "پشتڕاستی دەکەمەوە؛ ئەمریکا بە فەرمانی راستەوخۆی سەرۆک، مووشەکی دوورهاوێژی جۆری ATACMSـی بە نهێنی بۆ ئۆکراینا ناردووە."
 
بەگوێرەی گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوە، ئەو چەکانەی نێردراون بەشێک بوون لە هاوکاریی مانگی ئادار بۆ ئۆکراینا، نەوەک ئەو پڕۆژەبڕیارەی سەرۆکی ئەمریکا واژۆی لەسەرکرد.
 
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دوێنێ (چوارشەممە، 24-4-2024) واژۆی لەسەر پاکێجی هاوکاریی سەربازی و مرۆیی کرد کە 61 ملیار دۆلار لەخۆدەگرێت و بۆ ئۆکراینا دەنێردرێت، ئەمەش دوای ئەوەی پەسندکردنی پڕۆژەبڕیارەکە چەند مانگێک بوو مشتومڕی لەسەر بوو.
 
لەبارەی ناردنی ئەو چەکانە بە نهێنی، پاتێل گوتی "ناردنی ئەو مووشەکانەمان رانەگەیاند، بۆ ئەوەی ئاسایشی ئۆپەراسیۆنەکانی ئۆکراینا بپارێزرێت، ئەمەش لەسەر داوای خۆیان."
 
پێشتر کۆشکی سپیی ئەمریکا رایگەیاندبوو، چەند مووشەکێکی کورتهاوێژیان بۆ ئۆکراینا ناردووە و دەتوانێت 165 کیلۆمەتر ببڕێت، بەڵام ئەم جۆرەی دوورهاوێژەکە تاوەکو 300 کیلۆمەتر دەڕوات.
 
دوای واژۆکردنی پاکێجە ملیار دۆلارییەکەی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا گوتی "ئێمە، لەگەڵ ئەمریکای دۆستمان کارمان کردووە بۆ گەیشتنی هاوکارییەکان لە دابینکردنی چەک بۆ سەربازانمان، هەروەها مووشەک و تۆپی دوورمەودا، چەکی دژە تانک و مووشەکی هیمراس کە تایبەتە بە بەرگریی ئاسمانی."
 
جۆ بایدنیش گوتی "ئەم هاوکارییە، ئەمریکا و جیهانیش سەلامەتتر دەکات. درێژە بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە جیهان دەدات. لەهەمان کاتدا هاوکاریی گرنگ بۆ هاوپەیمانەکانمان دابین دەکات، تاوەکو بتوانن بەرگری لەخۆیان بکەن."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆلیسی ئەڵمانی و فەرەنسی و ئەو کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گرتووە.

پۆلیسی ئەڵمانیا و فەرەنسا بەدوای 'تۆڕێکی قاچاخچیی کوردی' دا دەگەڕێن؛ 13 کەسیان دەستگیرکردووە

پۆلیسی ئەڵمانی و فەرەنسی بەدوای ئەو قاچاخچییانەوەن کە بە "تۆڕێکی کوردی عێراقی' ناساندوونی. 500 پۆلیسی ئەڵمانی و 20ی فەرەنسی لە دوو ویلایەتی ئەڵمانیا بەسەر 15 ماڵ و 10 کۆگایان داداوە و 13 کەسیان دەستگیرکردووە.