ئۆتۆمبێلی فڕیو لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێت

25-04-2024
بەشار عەزیز
بەشار عەزیز @BasharAzeez2
ئۆتۆمبێلی فڕیو نرخی لە 500 هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکات
ئۆتۆمبێلی فڕیو نرخی لە 500 هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکات
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ژان میشیل، میوزیکژەنی فەرەنسی تەمەن 75 ساڵ، بووە یەکەم هاووڵاتی ئۆتۆمبێلی فڕیو تاقیبکاتەوە؛ ئەوەی لە رابردوو بەلای خەڵکەوە خەیاڵ بوو، ئێستا راستییە و ئۆتۆمبێل بە ئاسمانەوەیە. 
 
ئەیرکار، تاکە ئۆتۆمبێلی فڕیوی مۆڵەتپێدراوی دروستکراوی سلۆڤاکیایە کە فرۆشراوە بە کۆمپانیایەکی چینی.
 
ریچارد ئەبولافیا، بەڕێوەبەری ئیداریی لە ئایرۆ داینامیک دەڵێ "ئاسۆیەکی راستەقینە هەیە لە ئازادیی گواستنەوە کە جاران خەڵک لێی بە گومانبوو. لە دەستپێکی سەرهەڵدانی فڕینەوە خەڵک شکستی لێی هێناوە."
 
بۆ یەکەمجار ئەیرکار لە 2021ـدا تاقیکرایەوە، یەکەم گەشتی 35 خولەک بوو بە ئاسمانی براتیسلاڤای پایتەختی سلۆڤاکیا سووڕایەوە.
 
بەڵام کڕینی لەلایەن کۆمپانیا چینییەکە لەوانەیە بەو واتایە بێت، هاووڵاتییانی چینی، پێشەنگ دەبن لە تاقیکردنەوەی ئەزموونەکە.
 
ریچارد ئەبولافیا هەروەها دەڵێ "ئەگەر توانای هەمیشەییمان هەبووایە، لە هەر کوێیەک بتەوێ بتوانی بفڕی و بنیشییەوە بێ ئەوەی شوێنی فڕین و نیشتنن بۆ دیاری بکرێت، ئەمە شتێکی باش دەبوو، بەڵام بەداخەوە هێشتا ئێمە لەو جهیانەدا ناژین."
 
ئەیرکار، 520 گەشتی کردووە و 130 کاژێر فڕیوە. کۆمپانیاکە دەڵێت: لە 12 بۆ 14 مانگی دیکە، دەست بە فرۆشتنی دەکرێت و نرخی لە 500 هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بریندارێکی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیا و ئەو کوڕ و باوکەی پۆلیس دەڵێت هێرشەکەیان کردووە

کوڕ و باوکێکی بە رەچەڵەک پاکستانی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیایان کردووە

لە ئەنجامی هێرشەکەی رۆژی یەکشەممەی شاری سیدنیی ئوسترالیا، 16 کەس کوژران کە یەکێک لە کوژراوەکان هێرشکارەکە بووە. پۆلیس رایگەیاندووە، هێرشەکە لەلایەن باوک و کوڕێکەوە کراوە کە بە رەچەڵەک پاکستانین؛ باوکەکە لەکاتی هێرشەکەدا لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە، کوڕەکەش بە برینداری دەستگیر کراوە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە