جیهان
نەخشەیەک کە بەتینیی شەپۆلی گەرماکە نیشاندەدات لە باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا، سەرچاوە: Global Deterministic Prediction System / AFP
رووداو دیجیتاڵ
پلەی گەرما لە تایلاند لە 50 پلە نزیک دەبێتەوە و حکومەت باری لەناکاوی راگەیاندووە. تائێستاش 30 کەس بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.
رۆژی پێنجشەممە 25-04-2024 حکومەتی تایلاند دووبارە هۆشداریی دا بە هاووڵاتییەکانی 'لە ماڵەوە بمێننەوە." ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە رایگەیاند "لە یەکی کانوونی دووەمەوە تاوەکو 17ـی نیسانی 2024، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، 30 کەس گیانیان لەدەستدا. لەکاتێکدا، لە تەواوی 2023ـدا تەنیا 37 کەس گیانیان لەدەستدابوو."
ماوەی هەفتەیەکە شەپۆلێکی بەتینی گەرما رووی لە باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا کردووە، حکومەتی فیلیپین قوتابخانەکانی داخستووە و لە بەنگلادیشیش نوێژەبارانە کرا.
دێرێک خامپەین، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان لە تایلاند داوا لە کەسانی بەساڵاچوو، ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە و ئەوانەی نەخۆشیی قەڵەوییان هەیە، لە ماڵەوە بمێننەوە و ئاوی زۆر بخۆنەوە.
بەشێوەیەکی گشتی، مانگی نیسان گەرمترین مانگی ساڵە لە تایلاند و وڵاتانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا؛ بەڵام گۆڕانی کەشوهەوا دۆخەکەی قورستر کردووە.
رۆژی دووشەممە، پلەی گەرما لە پارێزگەی لامپانگ، باکووری تایلاند گەیشتە 44.2، تائێستا گەرمترین ریکۆرد تۆمار کرابێت، ساڵی پاربوو کە گەیشتە 44.6.
لە میانماری دراوسێی تایلاندیش، پلەی گەرما گەیشتووەتە 45.9 و چاوەڕێ دەکرێت زیاتریش بەرزببێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ