بارانی بەخوڕ پەرژینی زیندانێکی نایجیریای رووخاند و 119 بەندکراو هەڵاتن

25-04-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە نایجیریا پەرژینی سەرەکیی زیندانێک بەهۆی بارانی بەخوڕەوە رووخا و 119 بەندکراو رایانکرد. گوتەبێژێکی زیندانەکە دەڵێت، "توانیمان رێگە لە هەڵاتنی 10 بەندکراو بگرین و گەڕان بەدوای ئەوانی دیکە بەردەوامە."
 
رۆژی پێنجشەممە، 25-04-2024، ئەدامو دووزا، گوتەبێژی زیندانی سولێجا لە نایجیریا رایگەیاند، "بەهۆی بارینی بڕێکی زۆری باران لە رۆژی چوارشەممە، پەرژینی سەرەکیی دەرەوەی زیندانی سولێجا و بەشێکی باڵەخانەکە زیانی پێگەیشت. 119 بەندکراو هەڵاتن. پۆلیسەکانمان توانییان 10 بەندکراو دەستگیر بکەنەوە و گەڕان بەدوای ئەوانی دیکە دەستیپێکردووە."
 
زیندانی سولێجا دەکەوێتە شاری سولێجا لە باکووری شاری ئەبوجای پایتەخت لە نایجیریا. 
 
دووزا رەخنەی لە خراپی و بێهێزیی باڵەخانەی زیندانەکە گرت و گوتی، "بەهۆی ئەوەی زیندانەکە لە سەردەمی داگیرکاریی نایجیریا دروستکراوە، باڵەخانەکەی کۆنە و حکومەتی نایجیریاش کار لەسەر نۆژەنکردنەوەیان دەکات."

 

 
دەسەڵاتدارانی ئەمنیی نایجیریا هۆشدارییان داوەتە دانیشتووانی ناوچەکە چاوکراوە بن و لە کاتی بینینی کەسێکی گومانلێکراو پەیوەندیی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەن.
 
لە تەمووزی 2022، گرووپێکی چەکدار بە چەکی قورس و تەقەمەنی هێرشیانکردە سەر زیندانی کوجێ لە دەورووبەری ئەبوجا، 800 بەندکراو هەڵاتن کە 60ـیان سەر بە گرووپە چەکدارییەکە بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرابوو.

نەمسا؛ تۆمەتبارێکی سووریایی دانی بە هێرشێکی تیرۆریستیدا نا

داواکارانی گشتیی نەمسا رایدەگەیێنن، پیاوێکی سووری کە لە شوێنی رووداوێکی چەقۆوەشاندن لە باشووری وڵاتەکە دەستگیرکرا و تێیدا هەرزەکارێک کوژرا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون، دانی بەوەدا ناوە کە تاوانێکی تیرۆریستیی کردووە.