رووداو دیجیتاڵ
وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند، هەوڵ و پلانى حکومەت وایە کە وزەى نوێبووەوە زیاتر بەکاربهێنێت و لە رێگەى پڕۆژەى تیشکى خۆرەوە 12 هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنێت.
ئەو گوتانەى حەیان عەبدولغەنى، لە لووتکەى "داهاتووی ئاسایشى وزە و هەنگاونان بەرە و سەرچاوەى بەردەوام" بوو کە پێنجشەممە، 24ى نیسان لە لەندەنى پایتەخى بەریتانیا دەستیپێکرد و دوو رۆژ دەخایێنێت.
حەیان عەبدولغەنى ئاماژەى بەوە دا، دەیانەوێت لە رێگەى چەند پڕۆژەیەکى گەورەوە وەبەرهێنان لە گازى هاوەڵ بکەن، لەوانە؛ پڕۆژەى باشوور لەگەڵ کۆمپانیاى تۆتاڵ ئینێرجى.
شەشى ئادارى 2025، پڕۆژەى "خۆرى بەسرە" کەوتە بوارى جێبەجێکردن کە لەلایەن کۆمپانیاى تۆتاڵ ئینێرجیی فەرەنسییەوە جێبەجێ دەکرێت و بە گەورەترین پڕۆژەى بەرهەمهینانی کارەبا لەرێگەى تیشکى خۆر لە عێراق هەژمار دەکرێت. دەتوانێت هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنێت.
وەزیرى نەوتى عێراق ئاماژەى بەوە دا، وزەى هەڵکەندراو وەک سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ ساڵانى داهاتوو دەمێنێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ