ناکۆکییەکانی هیندستان و پاکستان لەسەر کشمیر جارێکی دیکە خوێنی تێکەوت

25-04-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
ڤیدیۆکە: وردەکاریی کێشەی پاکستان و هیندستان لەسەر کشمیر
ڤیدیۆکە: وردەکاریی کێشەی پاکستان و هیندستان لەسەر کشمیر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دوای هێرشە چەکدارییەکەی کشمیر، کە بووە هۆی هەڵگیرسانەوەی ناکۆکییەکە لەمێژینەکەی نێوان هیندستان و پاکستان لەسەر هەرێمەکە، سوپای هیندستان لە شاری سرینەگەر لە هەرێمی کشمیر هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینی دەستپێکردووە.
 
ناریندا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان رایگەیاند، "بە هەموو جیهانی رادەگەیێنم، هیندستان، ناسنامەی هێرشکاران دەدۆزێتەوە و دەستگیریان دەکات و سزای هەموو تیرۆریستان و پاڵپشتیکارانیان دەدات. ئێمە تاوەکو دوا خاڵی سەر زەوی بەدواوەیەیان دەبین." 
 
کشمیر هەرێمێکی کێشەلەسەرە و بەسەر هیندستان، پاکستان و چین دابەش بووە، بەڵام ناکۆکییە قووڵەکە لەنێوان هیندستان و پاکستانە. 
 
هەرێمەکە لە ساڵی 1947ـەوە لەنێوان هیندستان و پاکستان دابەشکراوە. لەو کاتەوە کشمیرییەکانی هیندستان هەوڵی جیابوونەوە لە هیندستان و یەکگرتنەوە لەگەڵ کشمیرییەکانی پاکستان دەدەن. 
 
لە ساڵی 1989وە، یاخیبووەکانی ناوچەکە کە زۆربەیان موسڵمانن دژی هیندستان شەڕیان هەڵگیرساندووە. لەوکاتەشەوە هیندستان زۆربەی ئەو تووندووتیژییانەی کە لە هەرێمی کشمیری ئەو وڵاتە روودەدەن دەخاتە ئەستۆی پاکستان، تۆمەتێک پاکستان بەردەوام رەتیدەکاتەوە.
 
نوێترین گەڕی ناکۆکییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان لەسەر چارەنووسی کشمیر لە رۆژی سێشەممە تەقییەوە؛ ئەمەش دوای هێرشێکی چەکداریی کە بووە هۆی کوشتنی 26 کەس لە ناوچەیەکی ژێر کۆنترۆڵی هیندستان.
 
لەدوای هێرشەکە هیندستان؛ دەروازەی سەرەکیی نێوان وڵاتەکەی و پاکستانی داخست، نوێنەری سەربازیی پاکستانیشی دەرکرد، رێککەوتنامەی سەرچاوە ئاوییەکانیی نێوان ئەو دوو وڵاتەشی راگرت.
 
ئەجمال بەلوج، هاووڵاتیی پاکستانییە و دەڵێت، "بڕیاری گرتنەوەی ئاو و پێشێلکاریی رێککەوتننامەکان، قبوڵکراو نییە، ئەگەر هیندستان جەنگی دەوێت، با ئاشکرا وا بڵێت و بێتە پێشەوە."
 
محەممەد عەوەس، هاووڵاتیی پاکستانە، دەڵێت: "ئەم خۆپێشاندانانە دژی بڕیارەکانی هیندستانە کە پێشێلکاریی رێککەوتنامەکانی کردووە. ئاو مافی سرووشتیی خۆمانە، پشت بەخودا بەدەستی دەهێنینەوە، ئەگەر ئەوە لە رێگەی جەنگەوە بێت، ناگەڕێینەوە." 
 
هیندستان 55٪ـی کشمیری لەژێر دەستە، نزیکەی 500 هەزار سەربازی لەو ناوچەیە جێگیر کردووە. هەرچی پاکستانە 30٪ی هەرێمەکەی کۆنترۆڵ کردووە، 15٪شی لای چینییەکانە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە