بۆ گوشار خستنەسەر ئیسرائیل، ئیسپانیا میوانداریی وڵاتە رۆژئاوا و رۆژهەڵاتییەکان دەکات

25-05-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

پێش کۆبوونەوەیەکی بەشێک لە ئەندامانی کۆمکاری عەرەبی و ئەورووپا لە مەدرید، وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا گوتی، دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بیر لە سزا خستنەسەر ئیسرائیل بکاتەوە، بۆ ئەوەی جەنگی سەر غەززە رابگرێت.
 
ئەو وڵاتانەی ئیسرائیل ماوەیەکی درێژ بوو وەک هاوپەیمان پشتی پێدەبەستن، دوای فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی حەماس لە غەززە، دەنگیان خستووەتە پاڵ گوشاری نێودەوڵەتی.
 
گەمارۆی دوو مانگەی هاوکارییەکان؛ کەمبوونەوەی خۆراک، ئاو، سووتەمەنی و دەرمان لەو ناوچیەی فەڵەستینی خراپتر کردووە و ترسی برسێتی زیاتر بووە.
 
رێکخراوەکانی هاریکاری دەڵێن، ئەو بڕە کەمەی هاوکاری کە ئیسرائیل لە رۆژانی دواییدا رێگەی پێداوە بچێتە ژوورەوە، زۆر لە پێداویستییەکان کەمترە.
 
خۆسێ مانوێل ئەلبارێز، وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا گوتی، بە ئامانجی "راگرتنی ئەم جەنگە، کە چیتر هیچ ئامانجێکی نییە،" مەدرید رۆژی یەکشەممە 25-05-2025 میوانداری 20 وڵات و رێکخراوی نێودەوڵەتی دەکات.
 
ئەلبارێز گوتی، "دەبێت هاوکاری مرۆیی "بە شێوەیەکی بەرفراوان، بێ رێگری، بێلایەنانە" بچێتە ناو غەززەوە، تاوەکو ئیسرائیل بڕیار نەدات کێ دەتوانێت بخوات و کێ ناتوانێت."
 
کۆبوونەوەیەکی هاوشێوەی پێشوو لە مەدرید لە ساڵی 2024، وڵاتانی وەک میسر، ئوردن، قەتەر، سعودیە و تورکیای کۆکردەوە، هەروەها وڵاتانی ئەوروپی وەک ئایرلاند و نەرویج کە دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا ناوە، ئامادەبوون.
 
کۆبوونەوەکەی رۆژی یەکشەممە، کە نوێنەرانی کۆمکاری عەرەبی و رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیشی تێدایە، برەو بە بیرۆکەی چارەسەری دوو دەوڵەتی بۆ ململانێی ئیسرائیلی-فەڵەستینی دەدات.
 
دوای ئەوەی یەکێتیی ئەورووپا ئەم هەفتەیە بڕیاریدا پێداچوونەوە بە رێککەوتنی هاریکاریی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل بکات، ئەلبارێز گوتی، "دەبێت بیر لە سەپاندنی سزا بکەینەوە، دەبێت هەموو شتێک بکەین، بیر لە هەموو شتێک بکەینەوە بۆ راگرتنی ئەم جەنگە."
 
هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023ـی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، گیانلەدەستدانی 1,218 کەسی لێکەوتەوە، کە زۆربەیان سڤیل بوون.
 
چەکدارە فەڵەستینییەکانیش 251 بارمتەیان گرت، کە 57یان هێشتا لە غەززە ماونەتەوە، لەنێویاندا 34 کەس کە سوپای ئیسرائیل دەڵێت مردوون.
 
هێرشە تۆڵەسێنەرەوەکەی ئیسرائیل، بەپێی تەندروستیی غەززە کە لەلایەن حەماسەوە بەرێوەدەبرێت، نزیکەی 54,000 کەسی کوشتووە، کە زۆربەیان ژن و منداڵن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە