رووسیا: 81 دەزگای میدیایی یەکێتیی ئەورووپا قەدەخە دەکەین

25-06-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی رووسیا دەڵێن، 81 دەزگای میدیایی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا لە وڵاتەکەیان قەدەخە دەکەن، ئەوەش دوای ئەوەی یەکێتیی ئەورووپا چەندین دەزگای میدیایی رووسیای قەدەخە کرد.
 
رۆژی سێشەممە 25ی حوزەیرانی 2024، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، "سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتن بە پەخشی دەزگاکانی راگەیاندنی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا دەچێتە واری جێبەجێکردن."
 
لەنێو ئەو دەزگا میدیاییە دیارانەی کە رووسیا لە وڵاتەکەی قەدەخەیان دەکات ئاژانسی فرانس پرێسی فەرەنسـی، رۆژنامەی دێر شپیگڵی ئەڵمانی و ئەلمۆدۆی ئیسپانی هەن. 
 
لە ئاداری ئەم ساڵدا یەکێتیی ئەورووپا بڕیاریدا چوار دەزگای میدیایی رووسیا لە یەکێتییەکە قەدەخە بکات، ئەوەش بە تۆمەتی ئەوەی "بوونەتە ئامراز بۆ پاڵپشتیکردنی رووسیا لە شەڕی ئۆکراینادا."
 
رووسیا بڕیارەکەی یەکێتیی ئەورووپای بە "سیاسی" ناوبرد و رایگەیاند، مۆسکۆ ناچار دەکەن رێکاری هاوشێوە بگرێتەبەر.
 
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەش کرد، ئامادەن چاوخشاندنەوە بە بڕیارەکەدا بکەن، ئەگەر یەکێتیی ئەورووپا سزاکانی سەر دەزگا میدیاییە رووسییەکان هەڵبگرێت.
 
لەو کاتەوەی جەنگی ئۆکراینا لە شوباتی 2022ـەوە دەستیپێکردووە، رووسیا بەشێکی زۆری دەزگا میدیاییەکانی رۆژئاوای لە وڵاتەکەی قەدەخە کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە