تیکتۆک بە زیادکردنی خزمەتگوزاریی نووسین رکابەریی تویتەر دەکات

25-07-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

تیکتۆکیش وەکو سرێدز، بە زیادکردنی خزمەتگوزاریی بڵاوکردنەوەی نووسین، رکابەریی تویتەر دەکات.
 
تایبەتمەندیێکی نوێی تیکتۆک، کە لە رۆژی دووشەممەوە بەردەستکراوە، رێگە بە بەکارهێنەر دەدات نووسین پۆست بکەن، ئەمەش وا دەکات ئەو ئەپە کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی کورتە ڤیدیۆ، ببێتە دوایین ئەپ لەگەڵ تویتەر بکەوێتە رکابەرییەوە. 
 
بڵاوکردنەوەی نووسین لە ئەپی تیکتۆکدا هاوشێوەی ئەوەی سرێدز دەبێت، کە ئەپێکی سەر بە ئینستاگرامە و لەم مانگەدا خرایەڕوو بۆ ئەوەی رکابەری تویتەر بکات. 
 
وەکو سرێدز، تیکتۆکیش سوود لە ژمارەی بەکارهێنەرانی وەردەگرێت، کە مانگانە ملیارێک و 400 ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەیە.  
 
بەڵام پێچەوانەی سرێدز، تیکتۆک بڕیاریداوە بڵاوکردنەوەی نووسین هەر لە نێو ئەپەکەی خۆیدا بێت لە جیاتی ئەوەی ئەپێکی نوێی بۆ دروستبکات. 
 
بەراورد بە تویتەر و سرێدز، نووسینەکانی تیکتۆک بواری زیاتریان دەبێت بۆ زیادکردنی رەنگی پشتەوە، وێنە، ستیکەر و میوزکیش. 
 
کۆمپانیا چینییەکە دەڵێت، ئەم تایبەتمەندییە نوێیە "سنوورەکانی دروستکردنی بابەت بۆ هەموو کەسێکی نێو تیکتۆک فراوانتر دەکات."
 
جگە لە سرێدز، ژمارەیەک ئەپی دیکە بۆ رکابەرایەتیکردنی تویتەر دروستبوون وەک، Mastodon, Bluesky  و Substack Notes، بەڵام هیچ لەوانە بە سرێدزیشەوە، نەیانتوانیوە وەک ئەپی سەرەکیی بڵاوکردنەوەی کورتە نووسراو و هەواڵ، شوێنی تویتەر بگرنەوە. 
 
مەسک هەفتەی رابردوو گوتی، تویتەر نزیکەی نیوەی داهاتی ریکلامەکانی لەدەستداوە، کە ئەوەش دەرفەتی بۆ رکارەبەکانی رەخساندووە تاوەکو بێنە پێشەوە. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرابوو.

نەمسا؛ تۆمەتبارێکی سووریایی دانی بە هێرشێکی تیرۆریستیدا نا

داواکارانی گشتیی نەمسا رایدەگەیێنن، پیاوێکی سووری کە لە شوێنی رووداوێکی چەقۆوەشاندن لە باشووری وڵاتەکە دەستگیرکرا و تێیدا هەرزەکارێک کوژرا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون، دانی بەوەدا ناوە کە تاوانێکی تیرۆریستیی کردووە.