ئەڵمانیا؛ بەهۆی پێکدادانی خۆپێشاندەرانی کورد و پێکهاتەکان لەگەڵ عەرەبی سووریا 5 پۆلیسی بریندار بوون

26-07-2025
رووداو @Rudawkurdish
دیمەنێکی خۆپێشاندانەکە
دیمەنێکی خۆپێشاندانەکە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی یەکشەممەی رابردوو، گۆڕەپانی بەردەم وێستگەی شەمەندەفەری شاری دوسلدۆرف لە ئەڵمانیا، بووە گۆڕەپانی پێکدادانێکی تووند لەنێوان دوو گرووپی خۆپێشاندەری دژبەیەکی سووریا. گرژییەکان بە خێرایی پەرەیانسەند و بووە هۆی برینداربوونی 5 پۆلیس و دەستگیرکردنی چەندین کەس.
 
خۆپێشاندانی یەکەم، کە نزیکەی 500 هاووڵاتیی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی سووریا بەشدارییان تێدا کردبوو، بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە دروزەکانی سووریا و دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر سیاسەتەکانی حکومەتی ئێستای سووریا رێکخرابوو.
 
بەرامبەر ئەوان، بەپێی گوتەی پۆلیس، نزیکەی 200 کەسی دیکە کە عەرەبی سووریا بوون، بۆ پشتیوانیکردن لە حکومەتی ئێستای سووریا بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع، گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
 
هەرچەندە 200 پۆلیسی ئامادەباش لە شوێنەکە بوون بۆ رێگریکردن لە هەر ئاڵۆزییەک، بەڵام گرژی لەنێوان هەردوولادا دروستبوو. هەردوو لایەن یەکدی بە دەستپێشخەری لە دەستپێکردنی تووندوتیژی تۆمەتبار دەکەن، کە تێیدا بەرد، بوتڵی شووشە، بۆکس و شەق بەکارهێندرا.
 
ئەنجام و زیانەکان
 
بەپێی راگەیێندراوی فەرمیی پۆلیسی دوسلدۆرف، لە ئەنجامی پێکدادانەکاندا 5 ئەفسەری پۆلیس لەکاتی هەوڵدان بۆ لێکجیاکردنەوەی خۆپێشاندەران بریندار بوون، چوار کەس لە هەردوو لایەنی شەڕکەر دەستگیر کراون و، 20 سکاڵای یاسایی لەلایەن خەڵکەوە تۆمار کراون بەهۆی زیان گەیاندن بە ماڵ و موڵکیان لە دەوروبەری شوێنی خۆپێشاندانەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا.

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا رێگەپێدانی بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی عێراق هەڵوەشاندەوە

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای بودجەی بەرگریی وڵاتەکەی (NDAA) بە گوژمەی 901 ملیار دۆلار پەسند کرد و رەوانەی سەر مێزی دۆناڵد ترەمپی کرد؛ پڕۆژەیاساکە بڕگەیەکی تێدایە کە تێیدا رێگەپێدانی بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە دژی عێراق هەڵدەوەشێنێتەوە.