رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا دەڵێ، ژان نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە قسەی کردووە، باسیان لە رێکخستنی کۆبوونەوەیەک لە پاریس لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی راگوزەری سووریا کردووە و پشتیوانیی فەرەنسای بۆ "گەرەنتیکردنی مافەکانی گەلی کورد" دووپات کردووەتەوە.
راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ئاماژە بەوە دەکات، دوای ئەوەی کە ئەمڕۆ لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا کۆبووەوە، "ئەمڕۆ ژان نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پەیوەندی بە جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدەوە کرد."
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت، "لەم پەیوەندییەدا پشتڕاستکرایەوە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە پاریس، دانوستاندن لەنێوان حکومەتی راگوزەری سووریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکرێ بە ئامانجی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی 10ی ئادار لە ژێر سەرپەرشتیی فەرەنسا و ئەمریکا."
بارۆ لە قسەکانیدا لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ "گەرەنتیکردنی مافەکانی گەلی کورد" لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان دووپات کردوەتەوە.
وەزارەتەکە دەڵێت، "وەزیر پشتیوانیی فەرەنسای بۆ چارەسەرێکی ئاشتیانە لە رێگەی دانوستاندنەوە بۆ یەکخستنی سووریا، تێکەڵکردنی دانیشتووانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بە پڕۆسەی راگوزەری سیاسی و گەرەنتیکردنی مافەکانی گەلی کورد دووپات کردەوە."
لە دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە کانوونی یەکەمی 2024ـەەوە، فەرەنسا هەوڵی داوە دەسەڵاتی نوێی سووریا و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە یەک نزیک بکاتەوە.
بەرپرسێکی دیمەشق: پێشکەوتن بەدەستنەهاتووە
ئاداری ئەم ساڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری قۆناخی راگوزەری سووریا و مەزڵووم عەبدی لە دیمەشق رێککەوتنێکیان بۆ تێکەڵکردنی هێز و دامەزراوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەگەڵ حکومەتی سووریا واژۆ کرد.
لەو کاتەوە چەند گەڕێکی دانوستاندن کراون، بەڵام بە گوتەی قوتەیبە دولەیمی، بەرپرسی کاروباری ئەمریکا لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا بۆ میدیای وڵاتەکەی، "هیچ پێشكەوتنێک" لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە رووینەداوە و رێککەوتنەکەش پێویستی "بە چەندین مانگە" تاوەکو جێبەجێ بکرێت.
لە بارەی ئەو کۆبوونەوەیەی کە بڕیارە لە پاریس بکرێت، بەرپرسەکەی دیمەشق دەڵێت، "تەواوکەری گەڕەکانی پێشووی دانوستاندنەکانی لەگەڵ سەرکردایەتیی هەسەدەیە بۆ تێکەڵبوونی تەواو"ی هێزەکە لەگەڵ سوپای داهاتووی نیشتمانیی سووریا.
دولەیمی بە میدیاکەی گوتووە، "ئەمریکا و فەرەنسا بڕوایان وایە کە پێویستە ئەو رێکارانە تەواو بکرێن کە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەپارێزن."
بەرپرسەکە پێی وایە "هەڵوێستی فەرەنسا جەخت لەوە دەکاتەوە کە پاریس ئامادەیە گوشار لە هەسەدە بکات بۆ گەیشتن بەو چارەسەرەی کە بە دڵی هەموو سووریاییەکانە."
فەرهاد شامی، گوتەبێژی هەسەدە، رۆژی چواشەممە گوتی، "کەس لە سووریا خۆی رادەست ناکات. ئەوانەی گرەو لەسەر خۆبەدەستەوەدانمان دەکەن، دەدۆڕێن."
رۆژی پێنجشەممە، سەرچاوەیەکی حکومەتی سووریا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، "قسەکردن لەسەر رەتکردنەوەی رادەستکردنەوەی چەکەکان یانیش مانەوەی هێزێکی سەربازیی سەربەخۆ، بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت."
بە گوێرەی سەرچاوەکە، هەڵوێستێکی لەم جۆرە "پێچەوانەی بنەماکانی یەخستنەوەی سوپای نیشتمانی و ئەو رێککەوتنەیە کە مانگی ئادار لە نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدیدا واژۆ کرا."
دولەیمی، ئەمڕۆ هەینی بە میدیای وڵاتەکەی گوت، "بەربەستێکی بەردەم دانوستاندنەکان، نەبوونی روانگەیەکی یەکگرتووە لەنێو سەرکردایەتیی هەسەدەدا".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ