حەوت رۆژە دارستانەکانی یۆنان دەسووتێن

25-08-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
سووتانی دارستانەکانی یۆنان
سووتانی دارستانەکانی یۆنان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە پارکی نیشتمانیی یۆنان لە نزیک ئەسینای پایتەخت زیاتر لە چوار رۆژە ئاگر لە ناوچەکە کەتووەتەوە و سرووشتی ناوچەکەی کردووەتە خەڵووز. هێزەکانی بەرگریی شارستانیی یۆنان لە ئاسمان و زەوی هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن. زیاتر لە حەوت رۆژیشە ئاگری دارستانەکانی یۆنان بەردەوامە.
 
کریستۆس ئیلیۆلێیدیس، دانیشتووی ناوچەکەیە و دەڵێت، "تەنیا توانیمان ئاژەڵە ماڵییەکانمان رزگار بکەین و ماڵەکەمان بەجێهێشت؛ خوا لەگەڵمان بوو کە ماڵەکەمان نەسووتا."
 
گیۆرگۆس تاتسیس، دانیشتوویەکی دیکەی ناوچەکەیە، دەڵێت، "ئێمە هەر شتێک لە تواناماندابێت دەیکەین، بەڵام ئەوەی گرنگە دەبێت حکومەت هەموو ئەو کەرەستە و پێداویستییانە بنێرێت کە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە پێویستن." 
 
حکومەت داوای لە خەڵکی ناوچەکانی نزیک لە ئاگرەکە کردووە کە شوێنەکانیان جێبهێڵن بۆ ئەوەی دووربن لە مەترسیی ئاگرەکە، بەڵام بەشێک لە خەڵکی ناوچەکە یارمەتیی هێزەکانی بەرگریی شارستانی دەدەن و خواردنیان بۆ دەبەن.
 
ئایە پراسکێڤ، خۆبەخشە، دەڵێت، "ئێمە بە هەموو جۆرێک یارمەتیی ئاگرکوژێنەوەکانمان دا؛ ئێمە شت لە خەڵک وەردەگرین و بەسەر ئاگرکوژێنەوەکاندا دابەشی دەکەین، جگە لەوەش ئاو دەنێرین بۆ ئەوەی بەزوویی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت."
 
بەگوێرەی حکومەتی یۆنان، ئەو زنجیرە ئاگرەی کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە لە باشووری یۆنان کەوتوونەتەوە، ئێستا فراوان بووە بۆ ناوچەکانی باکوور و لە 15 ناوچەی جیاوازی یۆنان ئاگر هەیە و تائێستا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 35 کەس کە 19یان کۆچبەر بوون و برینداربوونی 78 کەسی دیکە. هەروەها زیاتر لە 25 هەزار کەسیشی دەربەدەر کردووە. ئاگرەکە زیاتر لە 65 هەزار هێکتاری سووتاندووە. زیاتر لە 300 کارمەندی فریاگوزاری لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
 
بەگوێرەی پسپۆڕانی کەشوهەوا، دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما کەشێکی لەباری بۆ ئاگرکەوتنەوە لە یۆنان رەخساندووە و بەرپرسانیش هۆشداریی دەدەن لە ئەگەری بەردەوامیی ئاگرەکان زیانێکی زۆر بە کەرتی گەشتیاری و ئابووری وڵاتەکە بگات. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە