ئاگرەکەی کالیفۆرنیا فراوانتر دەبێت و سەتان کەس ئاوارە دەبن

25-08-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاگری دارستان لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا بە درێژایی شەوی رابردوو فراوانتر بوو. تاوەکو ئێستا سەتان کەس ناچار بوون ماڵەکانیان جێبهێڵن، لە کاتێکدا ئاگرکوژێنەرەوەکان رۆژی یەکشەممە هەوڵیان دەدا لەنێو کەشوهەوای وشک و گەرمدا ئاگرەکان کۆنترۆڵ بکەن.
 
بەگوێرەی فەرمانگەی دارستانی کالیفۆرنیا، ئاگر لە ناوچەی ناپا بۆ زیاتر لە 26 کیلۆمەتری چوارگۆشە تەشەنەی کردووە و تاوەکو سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە تەنیا %11ـی کۆنترۆڵ کرابوو.
 
جەیسن کلەی، گوتەبێژی فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی ناوچەی ناپا گوتی، فەرمان بە نزیکەی 190 کەس کراوە ماڵەکانیان جێبهێڵن، لە کاتێکدا 360ـی دیکە ئاگادارکراونەتەوە ئامادەی چۆڵکردن بن، چونکە ئاگرەکە هەڕەشە لە نزیکەی 500 خانو و باڵەخانە لە نزیک ئێتینا سپرینگز و پۆپ ڤاڵی دەکات.
 
زیاتر لە هەزار و 230 کارمەندی ئاگرکوژاندنەوە بە پشتیوانیی 10 هێلیکۆپتەر رووبەڕووی ئاگرەکە دەبنەوە کە رۆژی پێنجشەممە دوای هەفتەیەک لە کەشوهەوای زۆر گەرم دەستیپێکرد. هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە هێشتا لێکۆڵینەوەی لێ دەکرێت.
 
دانیشتووانی رۆژئاوای ئەمریکا رووبەڕووی شەپۆلێکی گەرما بوونەتەوە کە بووەتەهۆی ئەوەی هەندێک بگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە، پێشبینیش دەکرێت پلەی گەرما بە درێژایی ئەم هەفتەیە لە واشنتن، ئۆریگن، باشووری کالیفۆرنیا، نیڤادا و ئەریزۆنا بگاتە ئاستێکی بەرز.
 
ئاگرەکە لە هەمان ئەو ناوچەیە دەستیپێکردووە کە ساڵی 2020ی ئاگرێکی زۆر گەورەتری لێکەوتەوە، کە ئەو کاتە ئاگرەکە پەڕییەوە بۆ ناوچەی سۆنۆما و لە کۆتاییدا نزیکەی 272 کیلۆمەتر چوارگۆشەی سووتاند و زیانی بە زیاتر لە هەزار و 500 خانوو و باڵەخانە گەیاند.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ترەمپ و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی داهاتووی ئیسرائیل لە سووریا کۆدەبنەوە

بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 29ی ئەم مانگە جارێکی دیکە سەردانی واشنتن بکاتەوە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییەدا هەردوو سەرکردە پەیامی دژبەیەکیان راگەیاند دەربارەی ئەگەرەکانی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا