پێوەری جیهانیی ئاشتی؛ عێراق لەڕووی سەلامەتییەوە 3 پلە باشتر بووە

25-08-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

عێراق لەڕووی سەلامەتییەوە سێ پلە باشتر بووە، ئەمەش بەگوێرەی پێوەری جیهانیی ئاشتی (GPI) بۆ ساڵی 2025، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا لەنێو ناسەلامەتترین وڵاتانی جیهاندایە.
 
پلەبەندییەکە ساڵانە لەلایەن پەیمانگەی ئابووری و ئاشتییەوە ئامادە دەکرێت، کە بنکەکەی لە شاری سیدنییە لە ئوسترالیا.
 
راپۆرتی ئەم ساڵی پەیمانگەکە دەریدەخات، لەسەر ئاستی جیهان وڵاتانی ئەورووپا وەکو ساڵانی رابردوو لە پێشەنگی ئارامترین وڵاتەکاندان، بەهۆی ئەوەی ئەو وڵاتانە بە سەقامگیری، بەڕێوەبردنی باش، پێکەوەژیان و ئاشتیی کۆمەڵایەتی ناسراون.
 
لە کۆی 163 وڵات، عێراق لە پلەی 147ـەم دێت و هێشتا یەکێکە لە مەترسیدارترین وڵاتەکان. عێراق بەراورد بە پار، 3 پلە لە ریزبەندییەکەدا هاتووەتە پێشەوە.
 
10 ئارامترین وڵات ئەمانەن
 
1. ئایسلاند بۆ 17یەمین ساڵی لەسەریەک ئارامترین وڵاتی جیهانە، کە بە نزیکەیی هیچ تاوانێکی تووندوتیژی و نائارامیی سیاسیی تێدا نییە.
2. ئایرلاند
3. نیوزیلاند
4. نەمسا
5. سویسرا
6. سەنگاپوور
7. پۆرتوگال
8. دانیمارک
9. سلۆڤینیا
10. فینلاند
 
ئەم وڵاتانە خاوەنی دامەزراوەی بەهێز، رێژەی نزمی تاوان و هێزی ئەمنیی سنووردارن، کە وایانکردووە ببنە نموونەی جیهانی بۆ ئاشتی.
 
مەترسیدارترین وڵاتانی جیهان
 
1. رووسیا
2. ئۆکراینا
3. سوودان
4. کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ
5. یەمەن
6. ئەفغانستان
7. سووریا
8. سوودانی باشوور
9. ئیسرائیل
10. مالی
 
ململانێ و ناسەقامگیریی  هۆکاری سەرەکیی ئەم دۆخەن کە بوونەتە هۆی ئاوارەبوونی ملیۆنان کەس و دروستبوونی نائارامی.
 
سووریا لە پلەی 157ـەم دێت، واتە حەوتەم مەترسیدارترین وڵاتی جیهانە. زیاتر 14 ساڵ لە شەڕی نێوخۆ ژێرخانی وێران کردووە، کۆمەڵگەی پەرتەوازە کردووە و یەکێک لە گەورەترین قەیرانەکانی پەنابەرانی لە مێژووی هاوچەرخدا دروستکردووە. بەراورد بە پار، سووریا لە پێوەری جیهانیی ئاشتیدا یەک پلە پاشەکشەی کردووە، دوای ئەوەی کە پاش رووخانی بەشار ئەسەد بە هێرشی چەکداری و دامەزراندنی حکومەتێکی راگوزەر، گرژی و شەڕ و پێکدادنی خوێناوی لە نێوان هێزە ئەمنییە نوێیەکانی وڵاتەکە کە زۆرینە سوننە مەزهەبن و پێکهاتەکانی دیکەدا دروست بوو.
 
تورکیا یەک پلە لە عێراق باشترە و لە ریزی 146ـەم دێت. بەراورد بە پار، یەک پلە باشتر بووە.
 
بە گوێرەی لیستەکە، ئێران ریزبەندی 142ـەمینی گرتووە، واتە لە عێراق، سووریا و تورکیا باشترە. بەڵام بەراورد بە پار، پێوەری ئاشتییەکەی 4 پلە دابەزیوە، ئەوەش دوای ئەو جەنگە دوازدە رۆژییەی کە حوزەیرانی ئەم ساڵ لەگەڵ ئیسرائیل کردی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ترەمپ و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی داهاتووی ئیسرائیل لە سووریا کۆدەبنەوە

بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 29ی ئەم مانگە جارێکی دیکە سەردانی واشنتن بکاتەوە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییەدا هەردوو سەرکردە پەیامی دژبەیەکیان راگەیاند دەربارەی ئەگەرەکانی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا