سەرۆکی پۆڵەندا رێگری لە یاسای هاوکاریکردنی پەنابەرانی ئۆکراینا دەکات

25-08-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پۆلەند ڤیتۆی لەسەر ئەو یاسایە دانا کە هاوکاریی منداڵان و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی بۆ هەموو پەنابەرانی ئۆکراینی لە وڵاتەکەیدا درێژ دەکردەوە و رایگەیاند، تەنیا ئەو دایک و باوکانە شایستەی هاوکارین، کە کار دەکەن. 
 
رۆژی دووشەممە، 25ـی ئابی 2025، کارۆل ناڤرۆکی، سەرۆکی پۆڵەندا لە وارشۆ بە رۆژنامەڤانانی گوت، "بیرۆکەی خۆم ناگۆڕم و پێموایە دەبێت ئەم هاوکارییە تەنیا بۆ ئەو ئۆکراینیانە بێت کە پابەندن بە کارکردن لە پۆڵەندا."
 
لەدوای دەستپێکردنی جەنگی ئۆکراینا لە ساڵی 2022، نزیکەی یەک ملیۆن پەنابەری ئۆکراینی لە پۆڵەندا نیشتەجێ بوون، کە زۆرینەیان ژن و منداڵن.
 
پۆڵەندا یەکێکە لە پشتیوانە سەرەکییەکانی ئۆکراینا و رێڕەوێکی گرنگی گەیاندنی هاوکارییەکانی رۆژئاوایە، بەڵام لەم دواییانەدا تێڕوانینی گشتیی خەڵک بەرامبەر ئۆکراینییەکان گۆڕاوە.
 
ناڤرۆکی، کە سەر بە رەوتی ناسیۆنالیستییە، لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیدا، کە لە 1ـی حوزەیران بە سەرکەوتنی خۆی کۆتایی هات، بەڵێنی کەمکردنەوەی هاوکارییە کۆمەڵایەتییەکانی دابوو.
 
ئەو یاسایەی کە لەلایەن حکومەت پێشنیاز کرابوو و پەرلەمان پەسەندی کردبوو، بڕیاربوو هاوکاریی منداڵان تاوەکو مانگی ئاداری 2026 درێژ بکاتەوە. سیستمی ئێستای هاوکارییەکان لە کۆتایی مانگی ئەیلوولدا بەسەردەچێت.

 

 
سەرۆکی پۆڵەندا گوتی، نابێت رێگە بدرێت ئەو ئۆکراینییانەی لە وڵاتەکەی کار ناکەن، چارەسەری پزیشکیی خۆڕایی وەربگرن و دەڵێت، "ئەمە دەمانخاتە دۆخێکەوە کە هاووڵاتییانی پۆڵەندی لە وڵاتی خۆیاندا، مامەڵەیەکی خراپتریان لەگەڵ دەکرێت بە بەراورد بە میوانە ئۆکراینییەکانمان."
 
ناڤرۆکی پڕۆژەیاسای تایبەت بە خۆی بۆ کەمکردنەوەی هاوکارییە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ئۆکراینییەکان پێشکێش کردووە.
 
دۆناڵد توسك، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا، رەخنەی لە ڤیتۆکە گرت، بەڵام حکومەتەکەی خاوەنی زۆرینەی دوو لەسەر سێی پەرلەمان نییە کە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە پێویستە.
 
ئەگنیسکا دیمیانۆڤیچ باک، وەزیری کار، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "ناتوانین خەڵک سزابدەین لەبەر ئەوەی کارەکەیان لەدەستداوە، بەتایبەتیش منداڵە بێتاوانەکان. ئەمە ئەلف و بێی مرۆڤدۆستییە."
 
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەم دواییانەی کۆمپانیای دیلۆیت کە بۆ ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە، پەنابەرانی ئۆکراینی کاریگەرییەکی ئەرێنییان بە رێژەی 2.7% لەسەر کۆی بەرهەمی ناوخۆیی پۆڵەندا (GDP) هەبووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینا و ستیڤ ویکتۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە. وێنە: AFP

ئۆکراینا: لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا پێشکەوتنی راستەقینە بەدەستهاتووە

بەرپرسی باڵای دانوستاندنکاری کیێڤ رایگەیاند، لە چوارچێوەی گفتوگۆ چڕەکانی دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی لە بەرلین، کە بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا لە ئۆکراینا بەڕێوەچوو، "پێشکەوتنی راستەقینە" بەدەستهاتووە.