ئابڕووچوونێکی دیپلۆماسی؛ دۆسیەی دانوستاندنی ناتۆ لەگەڵ تورکیا لە توالێتێکی فڕۆکەخانەدا لەبیرکرا

25-08-2025
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڵگەنامە و تێبینییە هەستیارەکانی دانوستاندنی سوێد لەگەڵ تورکیا بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆ، لە توالێتێکی فڕۆکەخانەی ستۆکهۆڵم لەبیرکراون، رووداوەکەش بووەتە ئابڕووچوونێکی گەورە و پرسیاری لەسەر ئاستی پاراستنی نهێنییەکانی حکومەت دروستکردووە.
 
رووداوەکە دوای گەڕانەوەی شاندێکی باڵای سوێد بە سەرۆکایەتیی ئولف کریستێرسۆن، سەرۆکوەزیران، لە تورکیا لە تشرینی دووەمی 2022 روویداوە، بەڵام وردەکارییەکانی بەم دواییانە لەلایەن میدیاکانی ئەو وڵاتەوە ئاشکرا کراون.
 
بەگوێرەی رۆژنامەی "داگێنس نیهیتەر"ی ناسراوی سوێدی، یەکێک لە کارمەندانی حکومەت دۆسیەیەکی فەرمیی لە توالێتێکی فڕۆکەخانەی ئارلاندا لە ستۆکهۆڵم جێهێشتووە و دواتر لەلایەن کارمەندێکی پاککەرەوە دۆزراوەتەوە.
 
دۆزینەوەی دۆسیەکە کە باس لەوە دەکرێت تێبینیی دیپلۆماسی و دەقی گوتاری دانوستاندنەکانی تێدابووە، دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە وڵاتەکەدا دروستکرد و بووە هۆی ورووژاندنی ئەم پرسیارە: "ئایا نهێنیی دانوستاندنەکانی ناتۆ لەگەڵ تورکیا ئاشکرا بوون؟"
 
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی سوێد رووداوەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "دوای سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بۆ تورکیا، یەکێک لە کارمەندەکانمان دۆسیەیەکی لە فڕۆکەخانەی ئارلاندا لەبیرکردووە. دۆسیەکە لەلایەن کارمەندانی فڕۆکەخانەوە دۆزراوەتەوە. دوای هەڵسەنگاندن، دەرکەوتووە کە ناوەڕۆکەکەی پۆلێنکراوی ئەمنی نەبووە، بۆیە رووداوەکە بە پۆلیسی ئەمنی رانەگەیێندراوە."
 
بەپێی سەرچاوەکانی رۆژنامەکە، هەندێک زانیاری کە پەیوەندییان بە نهێنییەکانی وەزارەتی دەرەوە هەبووە لە دۆسیەکەدا بوون، بەڵام هیچ داتایەکی هەستیاری هەواڵگرییان تێدا نەبووە.
 
هاوکات، ئەم ئابڕووچوونە کەلێنێکی دیکەی ئەمنیی گەورەتری ئاشکرا کرد. دەرکەوتووە هێنریک لاندەرهۆڵم، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی سوێد، لە ماوەی تەنیا 6 مانگی یەکەمی دەستبەکاربوونیدا سێ جار پێشێلکاریی ئەمنیی کردووە.
 
لاندەرهۆڵم، کە ئەویش بەڵگەنامەی نهێنی لەبیرکردووە، بە تۆمەتی "کەمتەرخەمی لە پاراستنی زانیاریی نهێنی" رووبەڕووی دادگا کراوەتەوە، ئەمەش رەخنەکانی سەر سیاسەتی ئەمنیی حکومەتی سوێدی زیاتر کردووە.
 
لەبیرکردنی دۆسیەیەکی وا گرنگ لە کاتێکی هەستیاردا کە سوێد خەریکی دانوستاندن بوو بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆ، سیاسەتی ئەمنیی حکومەتی ئەو وڵاتەی رووبەرووی رەخنەی زۆر کردووەتەوە. سەرەڕای دڵنیاییەکانی حکومەت، پرسیاری سەرەکی ئەوەیە: ئایا نهێنیی دانوستاندنەکان لەگەڵ تورکیا بەڕاستی پارێزراو بوون؟
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕان بەدوای چارەنووسی بێسەروشوێنبووان. وێنە: AFP

لە فلیپین باڵەخانەیەک رووخا؛ چارەنووسی 19 کەس نادیارە

باڵەخانەیەکی گەورە لە کاتی دروستکردنیدا لە فلیپین بەسەر کرێکارەکانیدا رووخا و بەهۆیەوە لانیکەم 19 کەس بێسەروشوێنن. تیمەکانی فریاگوزاری لە هەوڵێکی بەردەوامدان بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکەدا گیریان خواردووە.