ترەمپ لەبارەی هێرشەکەی غەززە: نەمزانی هێرشکراوە، بەڵام پێم ناخۆشە

26-08-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە کاردانەوەیەکی کورتدا لەسەر هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی ناسر لە کەرتی غەززە کە بووە هۆی کوژرانی 20 کەس، لەنێویاندا پێنج رۆژنامەڤان، رایگەیاند ئاگاداری رووداوەکە نەبووە.
 
کاتێک رۆژنامەڤانێک لە کۆشکی سپی پرسیاری لەبارەی هێرشەکەوە لێکرد، ترەمپ پرسیاری کرد: کەی ئەمە روویداوە؟ پاشان گوتی، "نەمدەزانی." و "پێمناخۆشە."
 
هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پرسیارەکانی سەبارەت بە هێرشەکە ئاراستەی حکومەتی ئیسرائیل کرد و خۆی لە لێدوان بەدوور گرت.
 
ئەمە لە کاتێکدایە  هێرشەکە چەند هەفتەیەک دوای ئەوە دێت، ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ئەو بڕیارانەی رەتکردەوە کە داوای راگرتنی فرۆشتنی چەکیان بە ئیسرائیل دەکرد.
 
سوپای ئیسرائیل دانی بە هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەی ناسر لە شاری خان یونسدا ناوە و رایگەیاندووە، سەرۆک ئەرکانی گشتی فەرمانی بە لێکۆڵینەوە کردووە. سوپا رایگەیاندووە: "نیگەرانە لە هەر زیانێک کە بەر کەسانی بێتاوان کەوتبێت و رۆژنامەڤانان ناکاتە ئامانج."
 
رۆژی دووشەممە 25-08-2025، بەرپرسانی تەندروستیی فەلەستین رایانگەیاند، کامێرامان حوسام میسری، کە بە گرێبەست کاری بۆ رۆیتەرز دەکرد، لە هێرشێکدا کوژرا.
 
بەرپرسانی نەخۆشخانەکە و شایەتحاڵان رایانگەیاند، ئیسرائیل پاشان بۆ جاری دووەم هێرشی کردووەتە سەر شوێنەکە و رۆژنامەڤانانی دیکە و هەروەها کارمەندانی رزگارکردن و پزیشکەکانی کوشتووە، کە بەپەلە گەیشتبوونە شوێنی رووداوەکە بۆ یارمەتیدان.
 
سەندیکای رۆژنامەڤانانی فەلەستین هێرشەکەی بە "جەنگێکی کراوە دژی میدیای ئازاد" وەسفکرد و رایگەیاند کە زیاتر لە 240 رۆژنامەڤانی فەلەستینی لەوەتەی جەنگەکە دەستیپێکردووە کوژراون.
 
دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لە ئێکس نووسی: "بە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی ناسر تاساوم. مەرجە خەڵکی سڤیل، کارمەندانی تەندروستی و رۆژنامەڤانان بپارێزرێن. پێویستیمان بە ئاگربەستێکی دەستبەجێ هەیە."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.