وەزیری دەرەوەی هەنگاریا بۆ رووداو: دەمانەوێت رێگە لە دروستبوونی گۆڕستانی کۆچبەران بگرین

25-09-2024
تەنیا ئەحمەد
پیتەر سیارتۆ، وەزیری دەرەوەی هەنگاریا
پیتەر سیارتۆ، وەزیری دەرەوەی هەنگاریا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری دەرەوەی هەنگاریا بە رووداوی گوت، ململانێی نێوان وڵاتانی ئەورووپا دەبێتە هۆی دروستبوونی گوشاری زۆر لەسەر ئەورووپا. هەروەها گوتی، دەیانەوێت رێگە لە دروستبوونی گۆڕستانی زیاتری کۆچبەران بگرن.
 
رۆژی چوارشەممە 25ـی ئەیلوولی 2024 پیتەر سیارتۆ، وەزیری دەرەوەی هەنگاریا بە دیار کوردە، نێردراوی رووداو بۆ رووماڵی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک راگەیاند: "یەکێک لەو هۆکارانەی کە وامان لێدەکات هەوڵ بدەین خۆمان لە هەڵکشانی زیاتری گرژییەکان بەدوور بگرین، ئەوەیە کە دەمانەوێت رێگری لە درووستبوونی گۆڕستانی زیاتری کۆچبەران بکەین."
 
سیارتۆ هەروەها گوتی: "ئێمە هەموومان بیستوومانە کە ئەگەر ململانێکان لە وڵاتانی جیهان لە نێویاندا رۆژهەڵاتی نێوەڕاست زیاتر ببن، پرسی کۆچبەران گوشاری زیاتر دەکاتە سەر کیشوەری ئەورووپا؛ بۆیە ئێمە هیوادارین رەوشەکە هێور بکرێتەوە."
 
بە گوێرەی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ (IOM)، لە ساڵی 2023ـدا لانیکەم 134 هەزار و 885 کۆچبەر خۆیان گەیاندووەتە ئەورووپا و دوو هەزار و 257 کەس لە رێگە گیانیان لەدەستداوە. 
 
هەر بەپێی ئاماری هەمان رێکخراو، لە ساڵی 2023ـدا 292 هەزار و 985 کۆچبەر چوونە ئەورووپا و چوار هەزار و 114 کەسیش گیانیان لەدەستدا.
 
بە گوێرەی رێکخراوەکە، لە ساڵی 2024ـدا زۆرترین کۆچبەر رووی لە ئەورووپا کردبێت، لە سووریا و رۆژئاوای کوردستانەوە بووە، کە ژمارەیان 27 هەزار و 201 کەس بوون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئۆتۆمبێلی جەنەڕاڵ ڤانیل سارڤارۆڤ پاش تەقینەوە.

چەند کاژێرێک دوای گفتوگۆکانی ئەمریکا، جەنەڕاڵێکی رووسی کوژرا

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە باشووری مۆسکۆ، جەنەڕاڵێکی باڵای سوپای رووسیا کوژرا. رووداوەکە تەنیا چەند کاژێرێک دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆی شاندەکانی رووسیا و ئۆکراینا دێت لە شاری مەیامیی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ. لێکۆڵەرانی رووسیاش پەنجەی تۆمەت بۆ "هێزە تایبەتەکانی ئۆکراینا" رادەکێشن.