جیهان
بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای نێوەڕاست. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە و پەیوەندی بە نێوەڕۆکی هەواڵەکەوە نییە.
رووداو دیجیتاڵ
هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا رایگەیاند، 60 کۆچبەرەکەی هەرێمی کوردستان لە رۆژاوای تەرابلوسى پایتەختى ئەو وڵاتە دۆزراونەتەوە و هەندێکیان نەوجەوانن و هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ گەڕاندنەوەیان، بەڵام رۆژەکەی "تائێستا دیار نییە".
ئەحمەد سەحاف، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ئەو 60 کۆچبەرەی هەرێمی کوردستان کە بە شێوەیەکی نایاسایی چووبوونە خاکی لیبیا، لە ناوچەیەکی رۆژاوای تەرابلوسی پایتەخت دۆزراونەتەوە و هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە بەرپرسەکانی ئەو وڵاتە دەکەن بۆ گەرەنتی سەلامەتییان.
ئەو 60 کۆچبەرەی هەرێمی کوردستان نزیکەی مانگێکە چوونەتە لیبیا، بۆ ئەوەی لەو وڵاتەوە کۆچ بەرەو وڵاتانی ئەورووپا بکەن.
ئەحمەد سەحاف رایگەیاند، هەندێک لەو 60 کۆچبەرە نەوجەوانن و ئەوەش خستوونیەتە بەردەم پرسێکی هەستیار.
دوایین کاروانی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە لیبیا لە 11ی ئەیلوولی 2025 دۆزرانەوە و دواتر گەڕێنرانەوە.
لەبارەی وادەی گەڕاندنەوەی ئەو 60 کۆچبەرە، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا رایگەیاند، هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ گەرەنتی گەڕانەوەی خۆویستانەیان، بەڵام رۆژی گەڕانەوەیان هێشتا دیار نییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ