نزیکەی 20 ساڵە خۆر گەرمتر دەبێ و ناساش نازانێت هۆکارەکەی چییە

25-10-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

زانایانی ئاژانسی ناسا دەڵێن، خۆر چالاکتر بووە و لە ساڵی 2008ـەوە گەرمییەکەی بەردەوام لە زیادبووندایە، بەڵام تا ئێستا هۆکارەکەی نازانرێ. 
 
بە شێوەیەکی ئاسایی، خۆر سووڕێکی 11 ساڵەی هەیە، واتە ماوەیەک زۆر چالاکە و ماوەیەکیش هێمن دەبێتەوە. لەم سووڕەدا خۆر بڵێسە و پەڵە پلازمای گەورە فڕێدەداتە دەرەوە.
 
دوای ئەوەی لە سەرەتای ساڵانی 2000ـدا خۆر هێمن بووەوە، زانایان پێیان وابوو بۆ ماوەیەکی درێژ هەر وا دەمێنێتەوە، بەڵام لە ساڵی 2008ـەوە، ئەستێرەی کۆمەڵەکەمان هەمووانی تووشی شۆک کرد و خرۆشان و چالاکییەکانی وردە وردە زیادی کردەوە.
 
بەڵگەکان چین؟
 
لێکۆڵینەوەیەکی نوێی ناسا ئەمەی پشتڕاست کردووەتەوە. دەرکەوتووە کە خۆرەباکان، واتە ئەو تەنۆلکانەی لە خۆرەوە دێن، لەو کاتەوە بەهێزتر بوون؛ خێرایی، چڕی، گەرمی و هێزی موگناتیسییەکەی زیادی کردووە.
 
ئەم سووڕەی ئێستای خۆر، کە پێی دەگوترێت "سووڕی 25"، پێشبینی دەکرا زۆر هێمن بێت، بەڵام لەوەی چاوەڕوان دەکرا زۆر بەهێزتر دەرچووە و هیچ نیشانەیەکی هێوربوونەوەی تێدا نییە.
 
بۆچی زانایان هۆکارەکەی نازانن؟
 
زانایان دڵنیا نین هۆکاری ئەمە چییە، چونکە هێشتا ناخی خۆر و شێوازی کارکردنی وەک نهێنییەک ماوەتەوە.
 
زاناکان سەدان ساڵە چاودێریی خۆر دەکەن، بەڵام هێشتاش ناتوانن هەمیشە بە شێوەیەکی راست پێشبینی رەفتارەکانی خۆر بکەن. 
 
بۆ نموونە لە رابردوودا ماوەی زۆر درێژ هەبووە، کە خۆر زۆر ئارام و هێمن بووە (وەک لە ساڵانی 1600)، بەڵام تا ئێستاش بە تەواوی نازانرێت هۆکارەکەی چی بووە.
 
ئەنجامی ئەم توێژینەوەیەی ناسا لە راگەیێنراوێکی تاقیگەی (Jet Propulsion)ـی ئاژانسەکەدا خراوەتەڕوو. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ترەمپ و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی داهاتووی ئیسرائیل لە سووریا کۆدەبنەوە

بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 29ی ئەم مانگە جارێکی دیکە سەردانی واشنتن بکاتەوە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییەدا هەردوو سەرکردە پەیامی دژبەیەکیان راگەیاند دەربارەی ئەگەرەکانی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا