گەشتیاران بە لێشاو سەردانی ئەو پەنجەرەیەی لۆڤەر دەکەن کە دزییەکەی لێوە کرا

25-10-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەو پەنجەرەیەی کە دزەکان لێوەی چوونە ژوورەوە بۆ دزینی گەوهەرە بەنرخەکان لە مۆزەخانەی لۆڤەر، ئێستا بووەتە شوێنێکی سەرنجڕاکێش و گەشتیاران بە لێشاو سەردانی دەکەن.
 
لەدوای دزییەکەی رۆژی یەکشەممەی رابردوو، کە بە رۆژی رووناک کرا، گەشتیاران لە بەردەم مۆزەخانەکە کۆدەبنەوە بۆ گرتنی وێنەی ئەو پەنجەرە بەناوبانگەی کە دزەکان لێوەی چوونە نێو هۆڵی ئەپۆلۆ.
 
رۆژی شەممە، 25ی تشرینی یەکەم، چەندین گەشتیار لەبەردەم شوێنەکە بینران، کە سێڵفییان لەگەڵ پەنجەرەکە دەگرت و گوێیان لە رێبەرانی گەشتیاری دەگرت، کە چیرۆک و چۆنییەتی دزییەکەیان بۆ باس دەکردن. 
 
مارسا، رێبەرێکی ئیسپانییە، لە نزیک رووکاری مۆزەخانەکە رێنمایی گرووپێکی گەشتیارانی دەکرد، ئاماژەی بە باڵکۆنەکە کرد و گوتی:"ئەوەتا، ئەوە پەنجەرەکەیە، لەپشتی باڵکۆنەکەوە، رۆژی یەکشەممەی رابردوو روویدا، نزیکەی کاژێر 9:30ی بەیانی، چوار دز بە ئامێرێکی بەرزکەرەوەی بەکرێگیراو گەیشتنە ئێرە. راست لە خوارەوە رایانگرت. بە هێمنی بە بەرزکەرەوەکە چوونە سەرەوە، چوونە ژوورەوە و بە ئامێرێکی بڕین پەنجەرەکەیان کردەوە. ئەوە هۆڵی ئەپۆلۆیە، هۆڵێکی زۆر گەورەی سەدەی حەڤدەیەمە. پاشان شووشەی یەکێک لە جامخانەکانیان شکاند."
 
داواکاری گشتیی پاریس رۆژی سێشەممە رایگەیاند، بەهای ئەو گەوهەرانەی تاجی شاهانە کە لەو دزییەدا دزراون، بە نزیکەی 88 ملیۆن یۆرۆ، کە دەکاتە 102 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، دەخەمڵێندرێت، ئەمەش بێ لەبەرچاوگرتنی بەها مێژووییەکەیان.
 
بەدرێژایی رۆژ، دەیان گەشتیار لەبەردەم شوێنی تاوانەکەدا دەوەستان بۆ گرتنی وێنە و ڤیدیۆ.
 
لەلایەکی دیکەوە، لێکۆڵینڤانە فەرەنسییەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ ناسینەوە و دۆزینەوەی چوار گومانلێکراوەکەی پشت ئەو دزییە، کە دەسەڵاتداران بە یەکێک لە "بوێرانەترین دزییەکانی مۆزەخانە لە مێژووی نوێی فەرەنسا"دا ناویان بردووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ترەمپ و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی داهاتووی ئیسرائیل لە سووریا کۆدەبنەوە

بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 29ی ئەم مانگە جارێکی دیکە سەردانی واشنتن بکاتەوە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییەدا هەردوو سەرکردە پەیامی دژبەیەکیان راگەیاند دەربارەی ئەگەرەکانی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا