یەکێتیی ئەورووپا سێ وەزیری سووریا دەخاتە لیستی سزاکانی

25-11-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بە تۆمەتی بەشداریکردن لە سەرکوتکردن و پێشێلکاریی مافی مرۆڤ، یەکێتیی ئەورووپا سزای خستە سەر سێ وەزیری حکومەتی سووریا.
 
رۆژی دووشەممە 25-11-2024 ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا سزای خستەسەر سێ وەزیری کابینەی بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا. یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، سێ وەزیرەکە لە "سەرکوتکردن و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ" بەشدار بوون.
 
ئەو سێ کەسەی خراونەتە نێو لیستی سزاکان بریتین لە: لوئەی عیمادەدین موناجید، وەزیری بازرگانیی ناوخۆ و پاراستنی بەکاربەر؛ فیراس حەسەن قەدوور، وەزیری نەوت و سەرچاوە کانزاییەکان و ئەحمەد محەممەد بوستاجی، وەزیری دەوڵەت.
 
یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت: "ئەو وەزیرانە وەکو ئەندامی حکومەت، بەرپرسیارێتیی سەرکوتکردن و پێشێلکارییە بەردەوامەکانی حکومەتی سووریا هەڵدەگرن، لە دژی خەڵکی سڤیل."
 
یەکێتیی ئەورووپا دەستبەسەر هەر سامانێکی ئەو سێ کەسە دەگرێت کە لە ئەورووپا هەیانبێت و قەدەخەی گەشتکردنیشیان دەخاتەسەر. هەروەها، بەگوێرەی یاسای یەکێتیی ئەورووپا هیچ پارەدارکردنێک و یارمەتییەکی ئابووریی ئەورووپا ئەو کەسە سزادراوانە ناگرێتەوە.
 
یەکێتیی ئەورووپا تاوەکو ئێستا 318 کەس و 86 دامەزراوەی سووریای خستووەتە نێو لیستی سزاکانییەوە، "کە پەیوەندییان بە رژێمی ئەسەدەوە هەیە."
 
یەکێتیی ئەورووپا جەختی لەوە کردەوە، "تاکە رێگەی ئاشتیی بەردەوام بۆ سووریا بریتییە لە چارەسەری سیاسی، کە هاوتەریبی پەیماننامەی 2254ـی ساڵی 2015ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بێت. یەکێتیی ئەورووپا سەرکۆنەی سیاسەتی سەرکوتکردنی بەردەوامی رژێمی سووریا و پێشێلکارییەکانی دژی خەڵکی سڤیل دەکات."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئۆتۆمبێلی جەنەڕاڵ ڤانیل سارڤارۆڤ پاش تەقینەوە.

چەند کاژێرێک دوای گفتوگۆکانی ئەمریکا، جەنەڕاڵێکی رووسی کوژرا

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە باشووری مۆسکۆ، جەنەڕاڵێکی باڵای سوپای رووسیا کوژرا. رووداوەکە تەنیا چەند کاژێرێک دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆی شاندەکانی رووسیا و ئۆکراینا دێت لە شاری مەیامیی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ. لێکۆڵەرانی رووسیاش پەنجەی تۆمەت بۆ "هێزە تایبەتەکانی ئۆکراینا" رادەکێشن.