توێژینەوەیەک: مەریخ بۆ ماوەیەکی زیاتر لەوەی پێشبینی دەکرا، شیاوی ژیان بووە

25-11-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، ئەگەری هەیە هەسارەی مەریخ بۆ ماوەیەکی زۆر درێژتر لەوەی زانایان پێشبینییان دەکرد، شیاوی ژیان بووبێت و ئاوی تێدا مابێتەوە.
 
تاوەکو ئێستا زانایان کۆک بوون لەسەر ئەوەی ملیاران ساڵ لەمەوبەر، مەریخ رووبار و دەریاچەی هەبووە و بەرگەهەواکەی ئەستوورتر بووە، بەڵام نزیکەی 3.7 ملیار ساڵ لەمەوبەر بەهۆی تیشکی خۆرەوە بەرگەهەواکەی نەماوە و ئاوەکەی وشک بووەتەوە.
 
بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ کە زانایانی زانکۆی نیویۆرک لە ئەبوزەبی (NYUAD) کردوویانە، ئەنجامێکی جیاوازی دەستکەوتووە.
 
چۆن زانییان ئاو ماوەتەوە؟
 
توێژەرەکان لێکۆڵینەوەیان لەسەر داتاکانی گالیسکەی Curiosityی ناسا کردووە لەنێو"چاڵی گەیڵ" لەسەر مەریخ. ئەوان سەرنجیان خستووەتە سەر جۆرە بەردێک و گردۆڵکەی خۆڵ.
 
زانایان بۆیان دەرکەوتووە، ئەو گردۆڵکە خۆڵانەی لەوێ هەن، بە تێپەڕبوونی کات بوونەتە بەرد؛ ئەم پرۆسەیەش تەنیا کاتێک روودەدات کە ئاوی ژێر زەوی هەبێت و کارلێک لەگەڵ خۆڵەکە بکات.
 
بەراوردکردنی بە بیابانەکانی ئیمارات
 
تیمەکە ئەو بەردانەی مەریخیان بەراورد کردووە بەو بەردانەی لە بیابانەکانی ئیمارات لەسەر زەوی دروست دەبن. دەرکەوتووە لە هەردووکیاندا جۆرە کانزایەک هەیە پێی دەگوترێت  Gypsumیاخود گەچ کە مادەیەکی سپییە و نیشانەی هەبوونی ئاوە.
 
ئەمە بەو واتایە دێت، دوای ئەوەی رووبارەکانی سەر مەریخ وشک بوون، هێشتا ئاو لەژێر زەوییەکەیدا بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ ماوەتەوە و جووڵەی کردووە.
 
بۆچی ئەمە گرنگە؟
 
لەسەر زەوی، ئەو بەردانەی بەم شێوەیە دروست دەبن، زۆرجار پاشماوەی وردەزیندەوەر و بەکتریای کۆنیان تێدایە.
 
بۆیە زانایان دەڵێن، ئەم دۆزینەوەیە هیوا دەبەخشێت کە رەنگە لەو سەردەمەدا ژیان (لانی کەم بە شێوەی بەکتریا) لەسەر مەریخ هەبووبێت. توێژەران پێشنیاز دەکەن لە گەشتەکانی داهاتوودا بۆ مەریخ، نموونە لەم جۆرە بەردانە وەربگیرێت بۆ ئەوەی بەدوای شوێنەواری ژیاندا بگەڕێن.
 
ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری Universe Todayی کەنەدی بڵاوکراوەتەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆردەکە 19ـی ئەم مانگە کۆدەبێتەوە

بۆردی ئاشتیی ترەمپ بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە کۆدەبێتەوە

بڕیارە رۆژی 19ی ئەم مانگە، "بۆردی ئاشتی" بۆ چارەسەری پرسی غەززە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بکات. کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەسەر کۆکردنەوەی هاوکارییە داراییەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتەکە، ئەوەش دوای بانگێشتنامەیەکی فەرمیی کۆشکی سپی بۆ 26 وڵاتی جیهان.