بەربژێری پێشووی ترەمپ بۆ داواکاری گشتی بە پارەدان بە سێکس و دەرمان تۆمەتبار دەکرێت

25-12-2024
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لیژنەی رەوشتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا راپۆرتێکی لەسەر بەربژێری پێشووی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بۆ داواکاری گشتی بڵاوکردەوە و بەربژێرەکە بە پارەدان بۆ سێکس، دەرمان و وەرگرتنی دیاری تۆمەتبار دەکات.
 
لیژنەی رەوشتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا راپۆرتێکی 42 لاپەڕەیی لەسەر مات گەیتز، بەربژێری پێشووی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بۆ داواکاری گشتیی وڵاتەکە بڵاوکردەوە.
 
راپۆرتەکە تایبەتە بە ساڵی 2017 بۆ 2020 کاتێک گەیتز ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بوو.
 
لیژنەکە دەڵێت، بەڵگەی پێویستی دەستکەوتووە کە گەیتز ساڵی 2018 لە گەشتێکی بۆ دوورگەی بەهاماس ئەنجام داوە و ژمارەیەک خەڵاتی وەرگرتووە. گەیتز چەند جارێک ئەو تۆمەتانەی رەتکردبوونەوە و وەک هەوڵێک بۆ لەکەدارکردنی باسی کردبوون. 
 
بەگوێرەی راپۆرتەکە، لە ساڵی 2017 بۆ 2020، گەیتز نزیکەی 90 هەزار دۆلاری بە 12 ژن بۆ "چالاکی سێکسی یان بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر" داوە.
 
هەروەها گەیتز تۆمەتبارکراوە بەوەی کە لە ساڵی 2017دا 400 دۆلاری بە کچێکی 17 ساڵی داوە و "ئەویش بەو جۆرە تێگەیشتووە کە بۆ سێکس دەبێت". وەزارەتی داد ئاگاداری ئەم بابەتەیە، بەڵام هیچ سکاڵایەکی لەسەر گەیتز تۆمارنەکردووە. 
 
رۆژی دووشەممە، دادگاییکردنی گەیتز سەبارەت بەو تۆمەتانە بەڕێوەچوو و هەوڵێکی زۆری دا بۆ ئەوەی راپۆرتەکە بڵاونەکرێتەوە و لیژنەکەی تۆمەتبارکرد بەوەی دەسەڵاتی خۆی بۆ "تێکدان"ی ژیانی کەسی بەکاردەهێنێت، بەڵام لە هەوڵەکەیدا سەرکەوتوو نەبوو.  
 
لە 2017 بۆ 2020، گەیتز نوێنەری ناوچەی یەکی ویلایەتی فلۆریدا بوو لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا؛ ساڵی 2021 ژیانی هاوژینی پێکهێنا. 
 
13ی تشرینی دووەمی 2024 دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، گەیتز بۆ داواکاری گشتی بەربژێر دەکات و ئەوەش نیگەرانی لای زۆرێک لە کۆمارییەکان بەدوادا هات، بەڵام دوای یەک هەفتە گەیتز لەو هەنگاوە پاشەکشەی کرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆپەراسیۆنی سەربازانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە. وێنەکە ئاداری 2024ـە.

سیناتۆرێکی ئەمریکی: ئەگەر حەماس و حیزبوڵڵا چەک نەکرێن، دەبێت ترەمپ گڵۆپی سەوز بۆ ئیسرائیل هەڵبکات

لینزی گرام، سیناتۆری کۆماریی ئەمریکا داوای دەسپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی حەماس و حیزبوڵڵا کرد ئەگەر چەک نەکرێن. هاوکات بزووتنەوەی حەماسی تۆمەتبار کرد بەوەی سەرقاڵی جێگیرکردن و پتەوکردنی دەسەڵاتەکەیەتی لە کەرتی غەززە.