رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی سوێد دەڵێ، لە شاری بۆدنی باکووری ئەو وڵاتە، پیاوێکی کوشتووە و تەرمی ژنێکیشی دۆزیوەتەوە، دوای ئەوەی تەلەفۆنی بۆ کراوە و لە هێرشێک بۆ سەر ماڵێک ئاگادار کراوەتەوە.
پۆلیس دەڵێ، ئاگادار کرابووەوە کە پیاوێک بە چەکەوە هێرشی کردووەتە سەر ماڵێک.
پیاوەکە لە بیستەکانی تەمەنیدا بووە.
لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی، پۆلیس تەقەی لە پیاوەکە کرد و کوشتی.
هەروەها تەرمی ژنێکی تەمەن 55 ساڵ لە ماڵەکەدا دۆزرایەوە و دوو کەسی دیکەش بە برینداری گەیێنرانە نەخۆشخانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ