رووداو دیجیتاڵ
رۆژی پێنجشەممە کەسێکی بەختەوەر لە ویلایەتی ئەرکەنسا لە ئەمەریکا خەڵاتی "پاوەربۆڵ"ـی بردەوە کە بڕەکەی 1.8 ملیار دۆلارە. ئەمە بە دووەم گەورەترین خەڵاتی یانسیب لە مێژووی ئەمەریکادا دادەنرێ.
رێکخەرانی یانسیبی پاوەربۆڵ لە راگەیێندراوێکدا دەڵێن: "دوای فرۆشتنی دوایین بلیتەکان، کۆی خەڵاتی پاوەربۆڵ گەیشتە یەک ملیار و 817 ملیۆن دۆلار، بەمەش بووە دووەم گەورەترین خەڵاتی یانسیب لە مێژووی ئەمەریکا و گەورەترین خەڵاتی پاوەربۆڵیش لەم ساڵدا."
تیروپشکی یارییەکە لە شەوی کریسمس دا کرا.
براوەکە سەرپشکە لەوەی تەواوی بڕە پارەکە بە قیستی ساڵانە بۆ 30 ساڵ وەربگرێت یان تەنیا بڕی 834.9 ملیۆن دۆلار بە کاش و بە یەکجار وەربگرێ و ئەوی دیکەی لە دەست دەچێت. دوای وەرگرتنی هەر بڕە پارەیەکیش، بەشێکی وەک باج بە حکومەت دەدات.
بەگوێرەی پاوەربۆڵ، ئەگەری بردنەوەی خەڵاتە گەورەکە یەک لەسەر 292.2 ملیۆنە.
گەورەترین خەڵاتی یانسیب لە مێژوودا بڕەکەی 2.04 ملیار دۆلار بوو کە ساڵی 2022 کەسێک لە کالیفۆرنیا بردییەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ