'شاری سەهۆڵ' لە چین سەرنجی گەشتیاران بەلای خۆیدا رادەکێشێت

26-01-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
شاری هاربینی چین کە بە شاری سەهۆڵ دەناسرێت.
شاری هاربینی چین کە بە شاری سەهۆڵ دەناسرێت.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

شاری هاربین لە چین بە شاری فێستیڤاڵی سەهۆڵ و بەفر ناسراوە؛ ئەم ساڵ ژمارەیەکی زۆری گەشتیار روویان تێکردووە.
 
لەوێ لە رووبەرێکی 800,000 مەتری چوارگۆشەدا زیاتر لە دوو هەزار پەیکەر لە سەهۆڵ دروستکراون و گەشتیاران چێژ لە چالاکییە زستانییەکان وەردەگرن.  
 
گەشتیار کە سەردانی شوێنەکەی کردووە، دەڵێت، "ئەوەی ئەوان کردوویانە لە دروستکردنی پارک و پەیکەرسازییەکان، زۆر سەرنجراکێشە. هەرگیز شتی لەم جۆرەم نەدیوە و زۆر پەرۆشیشم کە لە شەودا ئەم شوێنە ببینم".
 
زیاتر لە 250 هەزار مەتر سێجا لە سەهۆڵ لە رووبارە بەستووەکانی ناوچەکە دەرهێندراوە بۆ ئەوەی لە دروستکردنی پەیکەرەکان و رازاندنەوەی شوێنەکەدا سوودی لێوەربگیرێت.
 
فێستیڤاڵ و چالاکییەکان تاوەکو کۆتایی مانگی شوبات بەردەوام دەبن، چونکە پەیکەرە لە سەهۆڵ دروستکراوەکان زوو دەتوێنەوە و لەوە زیاتر نامێننەوە.  
 
گەشتیارێکی دیکە دەڵێت، "زۆر حەزم لەم شوێنەیە و دیمەنەکانی زۆر جوانن و هەرگیز پێشتر شتی لەم جۆرەم نەدیوە؛ ئێرە زۆر سەرنجراکێشە". کەسێکی دیکە کە سەردانی شوێنە گەشتیارییەکەی کردووە، باس لەوە دەکات، "مەبەستی ئێمە لە هاتنە ئێرە ئەوەیە کە دڵخۆش بین. دەمانەوێت خەڵکی زیاتر بەشداری لە یارییە بەفرینەکان بکەن و خۆیان لەگەڵ یارییە ئاسیاییە زستانەییەکان رابهێنن".
 
بۆ وەرزی زستانی ئەم ساڵ زیاتر لە سێ ملیۆن گەشتیار چوونەتە شوێنەکە و داهاتەکەشی زیاتر لە 826 ملیۆن دۆلار بووە. 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە