کریملێن: هێرشکردنە سەر ئێران ناوچەکە ناسەقامگیر دەکات

26-01-2026
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا (کریملێن) هۆشداری دەداتە ئەمریکا و رایدەگەیێنێت، هەر هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ئێران دەبێتە هۆی "ناسەقامگیریی جیدی" لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. داواش لە لایەنەکان دەکات دان بەخۆیاندا بگرن.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 26-01-2026، دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کریملێن لە مۆسکۆ لەبارەی ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند: "بێگومان ئەوە هەنگاوێکی دیکە دەبێت بە ئاراستەی ناسەقامگیریی جیدی لە ناوچەکە".
 
پیسکۆڤ ئاماژەی بە هەوڵەکانی وڵاتەکەی کرد و گوتی: "رووسیا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان. لەم دۆخەدا، پێویستە هەموو لایەنەکان دانبەخۆیاندا بگرن و سەرنجیان لەسەر دانوستاندنی ئاشتییانە بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".
 
لێدوانەکەی بەرپرسەکەی رووسیا لەکاتێکدایە، دوێنێ میدیای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە هەفتەی رابردووەوە ئەمریکا ئامادەکارییەکانی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران چڕکردووەتەوە و کەشتیی جەنگی بەرەو ناوچەکە جووڵاندووە.
 
پێشتریش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار هەڕەشەی وەشاندنی گورزی سەربازیی لە دژی ئێران کردبوو وەک وەڵامێک بۆ کوشتنی خۆپێشاندەران، بەڵام دوای ئەوەی تاران جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانە پلان بۆ داڕێژراوەکانی راگرت، وا دەردەکەوێت ترەمپ لەو هەڕەشانە پاشەکشەی کردبێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا. وێنە: ئەرشیڤ

دیموکراتەکان ترەمپ بە هاوکاریی رووسیا تۆمەتبار دەکەن؛ "پووتین رۆژانە 150 ملیۆن دۆلاری دەستدەکەوێت"

دیموکراتەکانی ناو ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایان تۆمەتبار کرد بەوەی لە رێگەی سووککردنی سزاکانی سەر نەوتی رووسیا، خەریکە گەنجینەی جەنگی مۆسکۆ پڕ دەکات. ئەمە لە کاتێکدایە، سەربازانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رووبەڕووی هەڕەشەی تووند دەبنەوە