رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە سبەی سێشەممە، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، بە سەردانێکی فەرمی بگاتە ئەنقەرە و لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی سەبارەت بە پێشهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا کۆدەبێتەوە.
هەرچەندە تاوەکو ئێستا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هیچ راگەیێندراوێکی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت سبەی سێشەممە 27ـی کانوونی دووەمی 2026، ژان نۆیل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، سەردانی تورکیا دەکات.
ژان نۆیل بارۆ، لە ئەنقەرە لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، سەبارەت بە پێشهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا کۆدەبێتەوە.
لەو کاتەی هێرشی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر هێزەکانی هەسەدە لە شەشی ئەم مانگە دەستیپێکردووە، فەرەنسا چەند جارێک داوای راگرتنی شەڕەکە و پابەندبوونی لایەنەکانی بە رێککەوتن و ئاگربەستەکان کردووە.
رۆژی 18ی ئەم مانگە دەقی رێککەوتنێکی 14 خاڵی لە نێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی بڵاوکرایەوە، هەروەها بۆ ماوەی 4 رۆژ ئاگربەست راگەیێندرا، دواتر ئاگربەستەکە بۆ 15 رۆژی دیکە درێژکرایەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ