دوو وێنە لە ئەوپەڕی دنیاوە

26-02-2024
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دوورگەی رۆس سڤاڵبارد یان دوورگەی "گووڵ" دەکەوێتە وڵاتی نەرویجەوە، بەهۆی ئەوەی دوایین خاڵی وشکانیی زەوییە لە باکوورەوە، هاووڵاتییانی نەرویج پێیشی دەڵێن، "دوورگەی مەلیک."
 
هەڵکەوتەی ناوچەی جوگرافیی رۆس سڤاڵبارد لە باکووری گۆی زەوییە و دوایین خاڵی وشکانییە، واتە لەدوای ئەو دوورگەیە ئیدی دەریای بەستەڵەک دەستپێدەکات. 
 
دوورگەکە 1024 کیلۆمەتر لە نۆردپۆڵن دوورە کە دەکاتە چەقی سەرەوەی گۆی زەوی، لەسەر هێڵی گۆشەی 80.49.5 سەرەوەی زەوی کە لە هێڵی 90ـی چەقی گۆی زەوییە لە باکوور. 
 
"دوورگەی مەلیک" 52 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە و درێژییەکەی 308 مەتر و پانییەکەی 341 مەترە.
 
بە گوێرەی پێوانەیەک، رۆس سڤاڵبارد 5061 کیلۆمەتر لە هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستانەوە دوورە.
 
چەندین جۆر ئاژەڵ لە دوورگەکە دەژین، وەکو (ورچی جەمسەری، نەورەس، چەند جۆرە باڵندەیەکی دیکە)، بەڵام هەموو ئەوانە لەگەڵ بارودۆخی سەرمای ناوچەکە خۆیان گونجاندووە، هەر زیندەوەرێک لەگەڵ سەرما هەڵنەکات، ناتوانێ لەو ناوچەیە بژی. 
 
ئەم وێنەیەی لە خوارەوە دەردەکەوێت، لە کاژێر 03:00 بەرەبەیان گیراوە، وەکو دەبینرێ دوورگەکە رۆشنە بەبێ هیچ رۆشنکەرەوەیەک، ئەمەش یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی دوورگەکە کە لە وەرزی هاویندا هیچ کات تاریک نابێت. 
 
ئەو باڵندەیەی لە وێنەکەدا دەرکەوتووە پێی دەگوترێت پۆڵەرلۆمڤی - Polarlomvi. باڵندەکە شێوەی لە مراوی نزیکە و سەر و پشتی بەتەواوی رەشە و مل و ژێر سکی سپییە. 
 

دوورگەی فیپس
 
ئەم دوورگەیە یەکێکە لە گەورەترین حەوت دوورگەکەی باکووری گۆی زەوی، 8.5 کیلۆمەتر لە خوار دوورگەی رۆس سڤاڵباردەوەیە.
 
دوورگەکە 11 کیلۆمەتر درێژییەکەیەتی، پانییەکەی 5.6 مەتر و رووبەرەکەی 26 کیلۆمەتر دووجا دەبێت. لەسەر هێڵی گۆشەی 80.42.43 ـە.
 
هاووڵاتییەکی ئینگلیز لە ساڵی 1773 بەناوی کۆنستانتن جۆن فیپس بۆ یەکەمجار سەردانی دوورگەکەی کرد و دۆزییەوە، بۆیە دوورگەکە بەناوی ئەوەوە کراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە