سەرۆکی ئۆکراینا خوانێکی بەربانگی بۆ سەربازە موسڵمانەکانی سوپای وڵاتەکەی رێکخست

26-03-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئۆکراینا خوانێکی بەربانگی بۆ هاووڵاتییە موسڵمانەکان و سەربازە موسڵمانەکانی وڵاتەکەی رێکخست و خەڵاتی رێزلێنانیشی بەخشییە بەشێک لە سەربازەکان.
 
ڤۆلۆدێمیر زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینا ئێوارەخوانێکی بۆ بەشێک لە موسڵمانەکانی نیمچە دوورگەی کریمیا، نوێنەری موسڵمانەکانی ئۆکراینا و سەربازە موسڵمانەکانی سوپای ئۆکراینا رێکخست.
 
ئەوە دووەم ساڵە سەرۆکی ئۆکراینا لە مانگی رەمەزاندا ئێوارەخوان بۆ موسڵمانانی ئەو وڵاتە رێکدەخات.
 
زیلینسکی دوای ئێوارەخوانەکە گوتارێکی پێشكێش کرد و گوتی، "ساڵی رابردوو دەستپێشخەرییەکی نوێمان راگەیاند بۆئەوەی بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە پێکەوە کۆببینەوە. دڵخۆشم کە ئەم ساڵیش پێکەوە کۆبووینەوە، بەتایبەت لەم کاتەدا کە تارمایی شەڕ و هێرشی خراپەکاران هاتووەتە سەرمان."
 
زیلینسکی سوپاسی سەربازە موسڵمانەکانی ریزی سوپای ئۆکراینای کرد و خەڵاتی رێزلێنانی بە بەشێکیان بەخشی.
 
لە کۆی زیاتر لە 43 ملیۆن دانیشتووی ئۆکراینا، 1.5 ملیۆنیان موسڵمانن، کە بەشێکی زۆریان موسڵمانە تەتەرەکانی خەڵکی کریمیان و بەشێکیشیان لە ریزی سوپای ئۆکراینا دەجەنگن.
 
لە 24ی شوباتی 2022دا رووسیا هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر ناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری ئۆکراینا دەستپێکرد. بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 10 هەزار سڤیلی ئۆکراینی کوژراون.
 
بەگوێرەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، ئەو جەنگە بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 100 هەزار سەربازی ئۆکراینی و لانیکەم 120 هەزار سەربازی رووسی و چەکداری ڤاگنەری رووسیاش لە ئۆکراینا کوژراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئۆتۆمبێلی جەنەڕاڵ ڤانیل سارڤارۆڤ پاش تەقینەوە.

چەند کاژێرێک دوای گفتوگۆکانی ئەمریکا، جەنەڕاڵێکی رووسی کوژرا

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە باشووری مۆسکۆ، جەنەڕاڵێکی باڵای سوپای رووسیا کوژرا. رووداوەکە تەنیا چەند کاژێرێک دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆی شاندەکانی رووسیا و ئۆکراینا دێت لە شاری مەیامیی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ. لێکۆڵەرانی رووسیاش پەنجەی تۆمەت بۆ "هێزە تایبەتەکانی ئۆکراینا" رادەکێشن.