بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە کۆریای باشوور لانیکەم 18 کەس گیانیان لەدەستدا

26-03-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی کۆریای باشوور دەڵێن، لانیکەم 18 کەس بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانێکی وڵاتەکەیان گیانیان لەدەستداوە. ئاگرەکە هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە و هەزاران کەس لە هێزەکانی بەرگریی شارستانی و سوپای کۆریای باشوور لە هەوڵی کوژاندنەوەیدان.
 
رۆژی چوارشەممە 26ی ئاداری 2025 ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی کۆریای باشوور بڵاویکردەوە، ئاگری دارستانەکەی باشووری رۆژهەڵاتی کۆریای باشوور 6 رۆژە بەردەوامە، بووەتە هۆی ئەوەی لانیکەم 18 کەس گیان لەدەستبدەن و 20 کەسی دیکەش بریندار بن.
 
پۆلیسی دارستانی کۆریای باشوور دەڵێت، تاوەکو ئێستا ئاگرەکە لە پێنج لاوە بەردەوامە و تیمەکان لە هەوڵی کوژاندنەوەیدان.
 
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵیی کۆریای باشوور، زیاتر لە پێنج هەزار سەرباز و ئەندامی دیکەی هێزە ئەمنییەکان بە 146 هێلیکۆپتەرەوە بەشداری لە  هەوڵەکانی تایبەت بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەکەن.
 
ئاگرەکە لە 21ـی ئەم مانگەوە بەردەوامە و بەرپرسانی کۆریای باشوور دەڵێن، 17 هەزار هێکتار رووبەری دارستان سووتاوە. 
 
حکومەتی کۆریای باشوور داوای لە دانیشتووانی نزیک لە دارستانەکە کردووە ناوچەکانیان بەجێبهێڵن و تاوەکو ئێستاش نزیکەی 27 هەزار کەس شوێنی خۆیان بەجێهێشتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.