کەسوکاری قوربانییانی میکۆنۆس: باڵیۆزی پێشووتری ئێران رۆڵی لە تیرۆری میکۆنۆسدا هەبووە

26-04-2024
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەسوکاری قوربانییانی رووداوی میکۆنۆس و ژمارەیەک چالاکڤانی سیاسی و مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران داوا دەکەن، حکومەتی ئەمریکا باڵیۆزی پێشووتری ئێران لە ئەڵمانیا لەو وڵاتە دەربکات.
 
شەوی رابردوو لە واشنتن پانێل و کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی بۆ داواکردنی دەرکردنی حوسێن موسەویان، باڵیۆزی پێشووتری ئێران لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. بەشداربووان رایانگەیاند، موسەویان دەستی لەو رووداوەدا هەبووە، بۆیە داوا دەکەن لە ئەمریکا دەربکرێت.
 
حوسێن موسەویان چەند ساڵە نیشتەجێی ئەمریکایە و لە زانکۆی پرینستۆن لە ویلایەتی نیوجێرسی وانە دەڵێتەوە. لە کاتی روودانی تیرۆری میکۆنۆسدا، موسەویان باڵیۆزی ئێران بوو لە ئەڵمانیا.
 
شەوی 17ی ئەیلوولی 1992 لە رێستۆرانتی میکۆنۆسی بەرلین چەند بکوژێک تەقەیان لە د. سادق شەرەفکەندی، سکرتێری گشتیی ئەوکاتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران؛ فەتاح عەبدوڵی و هومایەن ئەردەلان، نوێنەرانی حدکا لە ئەورووپا و ئەڵمانیا و هەروەها نووری دێهکوردی، سیاسەتڤان کرد و تیرۆریان کردن. دادگەی بەرلین دوای چەند ساڵ بڕیاری دا، تیرۆرەکە بە بڕیاری بەرپرسانی باڵای ئێران کراوە و فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکردن.
 
پەرویز دەسماڵچی، شایەتحاڵی تیرۆری د. سادق شەرەفکەندی و چالاکڤانی سیاسی دەڵێت، بەرپرسێکی ئێران کە لەو وڵاتە رایکردبوو، لە دادگەی بەرلین شایەتیی دا، موسەویان دەستی لە تیرۆرکردنی چەندین کەسدا هەبووە کە لە 1979 تاوەکو 1997 لە وڵاتانی ئەورووپی کوژراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.