لە فەرەنسا کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر سێ کەس و برینداری کردن

26-05-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە وێستگەیەکی شاری لیۆنی فەرەنسا کەسێک بە چەقۆ سێ کەس بریندار دەکات و دواتر دەستگیر دەکرێت. پۆلیس دەڵێت، دۆخی تەندروستیی بریندارەکان جێگیرە و مەترسیی لەسەر ژیانیان نییە.
 
پۆلیسی شاری لیۆن لە رۆژهەڵاتی فەرەنسا دەڵێت: "کەسێک لە وێستگەی شەمەندەفەری خێرا [میترۆ]ـی ئەو شارە بە چەقۆ هێرشی کردووە و سێ کەسی بریندار کردووە."
 
پۆلیس ئەوەشی ئاشکراکردووە، سێ کەسەکە بە سووکی برینداربوون و ژیانیان لە مەترسیدا نییە. دوو کەسیان چەقۆ بەر سکیان کەوتووە و ئەوی دیکە قۆڵی برینداربووە.
 
پۆلیس دەڵێت: "هێرشەکە تۆمەتی هەوڵی کوشتنی لەسەرە و لێکۆڵینەوە دەستپێکراوە."
 
محەممەد چیهی، جێگری پارێزگاری شاری لیۆن لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە: "بیرمان لای سێ بریندارەکەی وێستگەی ژۆن ژۆغێزە. هێرشکارەکە دەستگیرکراوە و سوپاسی پۆلیس و بەرگریی شارستانی دەکەین. شاری لیۆن سەرکۆنەی ئەم رووداوە جدییە دەکات."
 
میدیای فەرەنسا دەڵێت، تۆمەتبارەکە تەمەنی 27 ساڵە و پێشینەی تاوانی هەبووە.
 
لە رووداوێکی هاوشێوەدا، لە 18-04-2024 پیاوێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر دوو کچە قوتابی لە نیزک قوتابخانەی خۆیان کە تەمەنیان 6 ساڵ و 11 ساڵ بوو. ئەوکات پۆلیس رایگەیاند: "برینی کچەکان سەخت نییە و هێرشکارەکە دەستگیرکراوە."
 
هەروەها، لە 03-02-2024 پیاوێک لە وێستگەیەکی شەمەندەفەری شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا، بە چەقۆ سێ کەسی بریندار کرد و دەستگیرکرا. 
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.