گوندێکی بچووک باشترین مامۆستای لەسەر ئاستی ئەمریکا هەیە

26-05-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
توێژینەوەیەک دەریدەخات کە باشترین مامۆستا لەسەر ئاستی ئەمریکا لە گوندێکی بچووکی ویلایەتی ئۆهایۆیە.
 
توێژینەوەکە لە لایەن کۆمپانیایەکی ئەمریکییەوە کراوە کە تایبەتە بە راپرسی و لێکۆڵینەوەی زانستی. 
 
زانیاریی مامۆستاکان، وەک رۆژانی ئامادەنەبوون، رەزامەندیی قوتابی لە مامۆستا، رەفتاری مامۆستا و تێبینی قوتابی و دایکان و باوکان لەسەر مامۆستاکان، دەریخستووە کە قوتابخانەی ماریێمۆنت سیتی لە گوندێکی بچووکی دەوروبەری شاری سیسیناتی، بۆ ئەم ساڵ باشترین مامۆستای هەیە. 
 
هەمان قوتابخانە لە ساڵی 2024یش لە پلەی یەکەمدا بوو. 
 
بە گوێرەی توێژینەوەکە، مووچەی ساڵانەی هەر مامۆستایەکی ئەو قوتابخانەیە 87 هەزار و 223 دۆلارە، لە کاتێکدا تێکڕای مووچەی مامۆستایان لە سەرانسەری ئەمریکا، 72 هەزار و 30 دۆلارە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کییەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا. وێنەکە: AP

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رەتیدەکاتەوە دەستلەکاربکێشێتەوە

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی کییەر ستامەر رەتدەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، "ئەو سەرنجی تەواوی لەسەر کارەکانیەتی"؛ ئەوەش لە کاتێکدایە شەپۆلێکی دەستلەکارکێشانەوە لەنێو تیمەکەیدا دەستیپێکردووە.