رووداو دیجیتاڵ
لە ناوچەی درۆیتویچە لە نێوەڕاستی بەریتانیا، خەڵک لەبەر گەرما روویان لە مەلەوانگەکان کردووە. شەپۆلێکی تووندی گەرما ئەورووپا و بەریتانیای گرتووەتەوە و خەڵک داوای هەنگاوی خێرا و چارەسەر دەکەن.
گەرماکە بەجۆرێکە دەسەڵاتدارانی تەندروستی هاووڵاتییانیان ئاگادار کردووەتەوە رێکاریی خۆپارێزیی بگرنەبەر بەتایبەتی بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە 65 ساڵ زیاترە.
ئەلێکس لەولی، هاووڵاتیی بەریتانییە و دەڵێت، "ساڵ بە ساڵ گەرمتر دەبێت، هیچ گومانی تێدا نییە. پێموایە ئێمە بۆ ئەم ئاستەی گەرما، باش ئامادە نین و پێویستە ئامادەکاریی زیاتر بکرێت."
لە 8ی حوزەیران، بەرزترین پلەی گەرما لە ئەورووپا لە شاری سڤییەی ئیسپانیا تۆمار کرا کە 43 پلەی سیلیزی بوو.
بەگوێرەی ئاژانسەکانی چاودێریی کەشوهەوای ئەورووپا، حوزەیرانی ئەم ساڵ گەرمترین حوزەیران بووە و بەراوورد بە ساڵانی رابردوو پلەی گەرما دوو پلەی سیلیزی بەرزتربووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ