سەرۆکوەزیرانی سوێد: لایەنەکانی سەر بە رووسیا لەپشت سووتاندنی قورئانن

27-07-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی سوێد باس لە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە وڵاتەکەی دەکات و دەڵێت، هۆکاری سەرەکیی سووتاندنی قورئان بۆ ئەوەیە کە جیاوازی بخەنە نێو کۆمەڵگە وڵاتەکەی و دەشڵێت، "لایەنەکانی نزیک لە رووسیا لە پشت ئەو کارەن".
 
رۆژی چوارشەممە، 26ـی تەممووزی 2023، ئۆڵف کریستێرسن، سەرۆکوەزیرانی سوێد لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، سووتاندنی قورئان لە وڵاتەکەی دەستی دەرەکی لەپشتە و گوتی، "سوێد رووبەڕووی کەمپەینێک بووەتەوە کە لەلایەن وڵاتانەوە پشتگیری لێدەکرێت و ئامانجەکەش ئەوەیە، زیان بە سوێد و بەرژەوەندییەکانی بگەیێنن."
 
سوێد، بەگوتەی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە، "لە دەرەوە و ناوەوەی سوێد کاردەکات بۆ ئەوەی رێگە لەو وێنە ناڕاستە بگرێت کە لەبارەی سوێد نیشاندەدرێت."
 
کرێستێرسن، لایەنەکانی نزیک لە رووسیای بەوە تۆمەتبارکرد کە لە پشت ئەو هەوڵانەوەن و زانیاریی ناڕاست لەبارەی سوێد بڵاودەکەنەوە و وا نیشانی جیهانی دەدەن کە سوێد لە پشت سووکایەتیپێکرن و سووتاندنی کتێبە پیرۆزەکانە، کە کرێستێرسن بە "ناڕاست" ناوی دەبات. 
 
سوێد ریگە بە سووتاندنی قورئان نادات
 
بەگوتەی سەرۆکوەزیرانی سوێد، وڵاتەکەی رێگە بە سووتاندنی قورئان نادات و تەنیا کۆبوونەوەی جەماوەری لە سوێد رێگەی پێدراوە و ئەوەش دەکەوێتە سەر خەڵک خۆیان چۆن ئەو ئازادییە بەکاردەهێنن.
 
کرێستێرسن دەڵێت، "لە سوێد کولتووری سووتاندنی کتێبە پیرۆزەکان نییە؛ کولتووری ئێمە پارێزگاری لە کتێبە پیرۆزەکان دەکات و رێزگرتن لە ئایینی یەکتر و ئازادیی رادەبڕین بەردی بناخەی سوێدە."
 
پەنابەرێکی تەمەن 37 ساڵانی عێراقی لە سوێد بە ناوی سەلوان مۆمیکا لە یەکەمین رۆژی جەژنی قوربان لە بەردەم گەورەترین مزگەوتی ستۆکهۆڵم کۆپیێکی قورئانی پیرۆزی سووتاند.
 
دووبارە لە رۆژی 20-7-2023، سەلوان مۆمیکا، لە سوێد لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵم هەوڵی سووتاندنی قورئانی پیرۆز، ئاڵای عێراق و وێنەی موقتەدا سەدر و عەلی خامنەیی دا، دوای بێڕێزیکردن بە بەشێک لەوانە، نەیسووتاندن و بەردەم باڵیۆزخانەی جێهێشت. ئەمەش کاردانەوەی عێراقییەکانی لێکەوتەوە. محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراقی لە ستۆکهۆڵم بانگهێشت کردەوە و داواشی لە باڵیۆزی سوێد لە بەغدا کرد، عێراق جێبهێڵێت.
 
رووداوەکە کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە و هەریەکە لە ئێران، سعودیە، ئەمریکا، ئەڵمانیا، سوێد و چەندین وڵاتێکی دیکەی ئیسلامی سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆزیان کرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.