رووسیا کۆنترۆڵکردنی گوندێکی نێوەڕاستی ئۆکراینا رادەگەیێنێت

26-07-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رووسیا رایگەیاند، دوو گوندی لە ئۆکراینا کۆنترۆڵ کردووە، یەکێکیان لە هەرێمی دنیپرۆپێترۆڤسکی نێوەڕاستی وڵاتەکەیە، ئەمەش پێشڕەوییەکی نوێیە بۆ نێو ناوچەیەک کە تاوەکو رادەیەکی زۆر لە کۆنترۆڵی هێزە رووسییەکان دوور بووە.
 
بەگوێرەی بەرپرسانی هەردوو وڵات، هێرشەکانی هەردوولا بۆ سەر یەکدی بوونەتە‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ هۆی گیانلەدەستدانی 6 کەس؛ چواریان لە نێوەڕاستی ئۆکراینا و دووانیان لە رۆژئاوای رووسیا.
 
سوپای رووسیا رایگەیاند، هێزەکانی "گوندی مالیێڤکا"یان لە هەرێمی دنیپرۆپێترۆڤسک "ئازاد کردووە"، ئەمەش چەند هەفتەیەک دوای دەستبەسەرداگرتنی یەکەم گوند دێت لەو هەرێمە، کە یەکێک نییە لەو ناوچە ئۆکراینییانەی رووسیا بە خاکی خۆی لکاندووە.
 
لە پەیامێکی جیادا رۆژی شەممە، مۆسکۆ رایگەیاند کە "گوندی زێلینیگای" لە هەرێمی دۆنێتسک لەسەر سنووری دنیپرۆپێترۆڤسک "ئازاد کردووە" و گوتیشی کە پێگەیەکی گرنگ بووە ئۆکراینا بۆ پاراستنی ناوچەکە بەکاریهێناوە.
 
لە سەرووتر لە خارکیڤ، هێرشێکی رووسیا ژوورێکی گەورەی وێستگەیەکی ئاوگەرمکردنی وێرانکرد کە ئەستەمە پێش زستان چاکبکرێتەوە، لە کاتێکدا لە سومی، هێرشێکی بەر باڵەخانەی ئیدارەی هەرێمەکەی کردە ئامانج.
 
رووسیا بە پشتیوانیی ژمارەیەکی زۆری درۆن، بە شێوەیەکی نیمچەرۆژانە گوندی نوێ کۆنترۆڵ دەکات، بەڵام ئەو ناوچانە دوای چەندین مانگ شەڕ، بەزۆری دەبنە وێرانە و خەڵکیان تێدا نامێنێت.
 
چڕبوونەوەی هێرشەکانی رووسیا سەرەڕای بانگەوازەکانی ئەمریکا بۆ راگرتنی تووندووتیژی و دانوستاندنەکانی ئاشتی لە ئیستەنبووڵ دێت، کە تاوەکو ئێستا هیچ پێشکەوتنێکیان بەخۆوە نەبینیوە.
 
چاوەڕوان دەکرێت پێشڕەویی زیاتری رووسیا زیان بە ئابووری و سەرچاوەکانی وزەی ئۆکراینا بگەیەنێت، چونکە دنیپرۆپێترۆڤسک و دۆنێتسک بەشێکن لە ناوچە کانزاییەکانی ئۆکراینا، بەتایبەتی بە خەڵووز دەوڵەمەندن کە سەرچاوەی بەشێکی زۆری کارەبای ئۆکراینایە.
 
دەسەڵاتدارانی ئۆکراینا پێشتر فەرمانیان بەو خەڵکە سڤیلە کردووە کە منداڵیان هەیە نزیک بەرەکانی جەنگ چۆڵ بکەن.
 
چاوەڕوان دەکرێت پێشڕەویی قووڵتری رووسیا ببێتە هۆی هێرشی زیاتر بۆ سەر شاری دنیپرۆ، کە یەکێکە لە گەورەترین شارەکانی ئۆکراینا، هەرچەندە هێزەکانی رووسیا هێشتا نزیکەی 200 کیلۆمەتر لێیەوە دوورن.
 
دنیپرۆپێترۆڤسک یەکێک نییە لەو 5 هەرێمەی ئۆکراینا، دۆنێتسک، خێرسۆن، لوهانسک، زاپۆریژیا و کریمیا، کە مۆسکۆ بە فەرمی وەک بەشێک لە خاکی رووسیا رایگەیاندوون.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ترەمپ و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی داهاتووی ئیسرائیل لە سووریا کۆدەبنەوە

بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 29ی ئەم مانگە جارێکی دیکە سەردانی واشنتن بکاتەوە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییەدا هەردوو سەرکردە پەیامی دژبەیەکیان راگەیاند دەربارەی ئەگەرەکانی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا