ژنێکی نایجیری بە یەک سک 9 منداڵی دەبێت

26-08-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ژنێکی نایجیری بە یەک سک 9 منداڵی بوو. مادو ئەنتۆنیا، خەڵکی نایجیریایە و لە کامیرۆن دەژی، تەمەنی 45 ساڵە. ئەو دەڵێت، "خودا ئەمەی پێداوین. 9 منداڵی پێداین. نەماندەزانی کە بە یەک جار دەبینە خاوەنی 9 منداڵ".

منداڵەکان شەشیان کچ و سیانەکەی دیکەیان کوڕن؛ لەسەر قەرەوێڵەیەکی دوو کەسی، لە دەوروبەری دایکیان راکشاون. ژیرکردنەوەی 9 منداڵی ساوا بۆ دایکەکە زەحمەتە، بۆیە کەسوکارەکانی یارمەتی دەدەن. دایکەکە دەڵێت، "ئەمە پەرچووە؛ کاری خوایە."
 
ئەو ژنە پێشتریش دووانەیەکی بووە کە ئێستا تەمەنیان 14 ساڵە و باس لەوە دەکات، تێرکردنی 9 منداڵە ساواکەی کارێکی زەحمەتە، بۆیە داوا لە حکومەتی کامیرۆن دەکات یارمەتی بدات. 
 
بە گوتەی دایکەکە، ئەگەر رۆژانە دوو جار شیر بە منداڵەکانی بدات، ئەوا قوتووی شیر بەشی تەنیا یەک رۆژ دەکات. ئەمە تەنیا دووەم جارە لە مێژووی زانراوی جیهاندا ژنێک بە یەک سک 9 منداڵی بووبێت. 
 
لە ساڵی 2021 ژنێکی خەڵکی مالی، بە ناوی حەلیمە سیسێ، بووە یەکەمین ژن کە ئەو ژمارە پێوانەییەی تۆمارکرد.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینا و ستیڤ ویکتۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە. وێنە: AFP

ئۆکراینا: لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا پێشکەوتنی راستەقینە بەدەستهاتووە

بەرپرسی باڵای دانوستاندنکاری کیێڤ رایگەیاند، لە چوارچێوەی گفتوگۆ چڕەکانی دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی لە بەرلین، کە بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا لە ئۆکراینا بەڕێوەچوو، "پێشکەوتنی راستەقینە" بەدەستهاتووە.