وەزیرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاپای ڤاتیکان کۆبووەوە

26-08-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لە ڤاتیکان چاوی بە پاپا لیۆی چواردەیەم، پاپای ڤاتیکان کەوت. کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەمریکی و ئەورووپی بەڕێوەچوو.
 
رۆژی دووشەممە، 25-09-2023، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئانۆ جەوهەر لە دیدارێکی تایبەتدا لەگەڵ پاپای ڤاتیکان و ژمارەیەک لە سەرکردە و یاسادانەری کاسۆلیکی لە سەرانسەری جیهان کۆبووەتەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لەنێو ئامادەبوواندا بەرپرسانی کۆشکی سپی، راوێژکارانی نزیک لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، کۆنگرێسمانی کۆماری و دیموکرات، سەرکردە و ئەندامانی ناتۆ، پەرلەمانتارانی یەکێتیی ئەورووپا و کاردیناڵەکانی کەنیسەی کاسۆلیکی هەبوون.
 
ئانۆ جەوهەر، جگە لە پۆستە حکومییەکەی، سکرتێری گشتیی "هاوپەیمانیی کریستیانەکان"ـە و وەک نوێنەری پێکهاتەی کریستیانیی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا دەکات.
 
پاپا لیۆی چواردەیەم، کە ناوی راستەقینەی رۆبەرت فرانسیس پریڤۆستە و خەڵکی شاری شیکاگۆی ئەمریکایە، رۆژی 8ی ئایاری ئەمساڵ وەک 267ـەمین پاپای ڤاتیکان هەڵبژێردرا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە